لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ٤٨ پۆست لە کورد وەرگیراوەتەوە
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كردوسنوری ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، لە سنووری ناوچەکانی ١٤٠ تائێستا ٤٨ پۆست لە کورد وەرگیراونەتەوەو لەجێگەی ئه‌و پۆستانه‌ی كورد كه‌سانی عەرەب یان تورکمان دانراون.
شارۆچكه‌ی خورماتوو ٦ پۆست كه هه‌ریه‌كه له ( قایمقام و فه‌رمانگه‌كانی كشتوكاڵ و كاره‌با وشاره‌وانی و ته‌ندروستی و ڤێرتێنه‌ری) له كورد سه‌ندراوه‌ته‌وه و له شارۆچكه‌ی داقوقیش ٧ پۆست له كورد سه‌ندراوه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش ( قایمقام و به‌رێوبه‌ری پۆلیس و به‌رێوبه‌ری نه‌هێشتنی تاوان و به‌رێوبه‌ری كشتوكاڵ و به‌رێوبه‌ری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و به‌رێوبه‌ری گه‌یاندن و به‌شی دارایی قایمقامیه‌ت ) له كورد سه‌ندراوه‌ته‌وه .
سه‌نته‌ری پارێزگای كه‌ركوك ٢٠ پۆست کە ھەریەک لە پاريزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و قایمقام و به‌ڕیوبه‌ری ته‌ندروستی و به‌رێوبه‌ری كشتوكاڵ و به‌رێوبه‌ری خانوبه‌ره‌و به‌رێوبه‌ری خۆراك و به‌رێوبه‌ری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و به‌رێوبه‌ری ئاو‌و به‌رێوبه‌ری وه‌به‌رهێنان و به‌رێوبه‌ری چالاكی و وه‌رزشی لاوان و به‌رێوبه‌ری رێگاوبان و به‌رێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كان و به‌رێوبه‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و به‌رێوبه‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتن و به‌رێوبه‌ری پۆلیسی نهژدهو به‌رێوبه‌ری پۆلیسی ماده‌ی هۆشبه‌رو به‌رێوبه‌ری شوێنه‌وارو به‌ڕیوبه‌ری لیژنه‌ی كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان و به‌رێوبه‌ری زیاده‌رۆیی وجگه له دوورخستنه‌وه‌ی سەدان كارمهندو پۆلیسی تر كه كورد بوون .
شارۆچكه‌ی دوبزو سه‌رگه‌ران و پردێ ٨ پۆست كه (پۆسته‌كانی قایمقامیه‌ت و به‌رێوبه‌ری نه‌هێشتنی تاوان به‌رێوبه‌ری كشت‌وكال و به‌رێوبه‌ری دادنوسی له دوبزو به‌رێوبه‌ری پۆلیس و ره‌گه‌زنامه له شاره‌دێی سه‌رگه‌ران و به‌رێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌با) له پردێ .
له سنوری ده‌شتی نهینهواو شنگال ٧ پۆست كه بریتین له ( قایمقامیه‌تی شنگال و به‌ریوبه‌ری شاره‌دێی سنونێ و به‌رێوبه‌ری شاره‌دێی گرعوزێرو به‌رێوبه‌ری پۆلیسی زوممارو به‌رێوبه‌ری ئاوی موسڵ و هه‌ریه‌ك له بهریوبهرهكانی پۆلیس و ره‌گه‌زنامه له شاره‌دێی وانه‌ی سه‌ربه تلكێف ) و دورخستنه‌وه‌ی زیاتر له ١٠٠ كارمهندو پۆلیسی كورد له زوممار .