سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكی ١٩ خاڵیدا وه‌لامی هۆزه‌كانی پارێزگای موسه‌نا ده‌داته‌وه
ئاستی داواكاری خۆپیشاندەرانی بەغدا و باشووری عێراق بەرزتربووەتەوە، ئەوان چیتر تەنیا بە دابینكردنی ئاو و كارەبا و خزمەتگوزارییەكان رازی نین، بەڵكو داوای چاكسازی لە حكوومەت و پەرلەمانیش دەكەن، چونكه حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق لە دابینكردنی سادەترین خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی عێراق شكستییان ھێناوە.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ١٩ خاڵیدا وه‌ڵامی داواكاری خۆپیشانده‌رانی پارێزگای موسه‌نا ده‌داته‌وه، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هۆزه‌كانی پارێزگای موسه‌نای راگه‌یاندووه، خزمه‌تگوزاری و سه‌قامگیری، به شێوه‌یه‌كی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌ڕۆن، بۆیه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان، كارێكی گرنگه بۆ پاراستنی وڵات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی پیداوه كه له شه‌ڕی دژی داعش سه‌ركه‌وتوون و به‌ره‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و بیناتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن، هه‌ماهه‌نگی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ند له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته خۆجێیه‌كان، هۆزه‌كان، هاووڵاتیان و دامه‌زراوه و رێكخراوه‌كانیش به پێویست زانی، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، عه‌بادی ئه‌م بڕیارانه‌ی تایبه‌ت به پارێزگای موسه‌نا ده‌ركردووه:
١- كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن و جێكردنه‌وه‌ی پله‌ی وه‌زیفی له‌سه‌ر میلاكی پارێزگاكه، بۆ هاووڵاتییانی موسه‌نا.
٢- راسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابینكردنی بودجه‌ی پێویست.
٣- پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان.
٤- چاوخشاندنه‌وه‌ی پێویست به پرۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان.
٥- هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌ردانیكردنی پرۆژه‌ی ئاوی سه‌ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ده‌ست به‌كار بێته‌وه.
٦- هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌ی پرد و رێگاوبانه‌كان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه و خۆڵ و خاشاكی شاره‌كه.
٧- كردنه‌وه‌ی رێگه داخراوه‌كانی شاره‌كه و بنیاتنانی ده‌روازه‌ی نوێ بۆ ئاسانكاری هاتووچۆ بۆ ناو شاری سه‌ماوه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای موسه‌نا.
٨- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی پردی ده‌راجی كۆنكریتی.
٩- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به پهرۆژهی ئاوی سه‌وز له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه، شاره‌وانی و پلاندانان.
١٠- ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی ئاوی قه‌زای ره‌میسه و سه‌رفكردنی پێشینه‌كانی.
١١- ته‌واوكردنی بودجه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرووستی موسه‌نا، بۆ دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندرووستییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڵمانی، كه به رێژه‌ی 30%ی ته‌واو بووه.
١٢- گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست، بۆ دواخستنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی پێشینه‌ی كشتوكاڵی له جووتیارانی پارێزگاكه.
١٣- پێدانی پشكی ئاوی پارێزگاكه له رووباری فورات و رووباری حیللهش بۆ ئاوی خواردنه‌وه و ئاودانی كشتوكاڵ.
١٤- دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ پرۆشه‌ی ئاوی “تعزیز”.
١٥- ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با، بۆ ئاماژه‌كردن به‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی پێویستییانه بۆ دابینكردنی كاره‌با و لێكۆڵینه‌وه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڤۆڵتیه‌ی كاره‌بای نیشتمانی له هه‌ندێك شوێن.
١٦- دابینكردنی پشكی بڕیارلێدراو له بودجه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگاكه و كاركردن له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری.
١٧- كاركردنی به په‌له له‌سه‌ر به‌ستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ شوققهكانی نیشته‌جێبوون له ره‌میسه و ئوم عه‌سافیر.
١٨- دابینكردنی پێداویستییه‌كانی وێستگه‌ی وزه بۆ دابینكردنی كاره‌با بۆ ناحیه‌ی هیلال.
١٩- ئاماده‌كردنی ده‌رخسته‌یه‌ك بۆ قیڕتاوكردنی رێگه‌كانی قه‌زای ره‌میسه و جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره 52ی تایبه‌ت به كرێ.