خیانه‌تكاران ئاماده‌نین بچنه به‌رده‌م لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر
ئەمڕۆ یەك شەممه ٢٢ی٧ی٢٠١٨ شوان شێخ ئەحمەد ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند: كاری ئەو لیژنەیەی لێكۆڵینەوەی لە خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر دەكرد بەردەوامە و بەشێكی زۆر لە كارەكانیش تەواو بوون.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د ڕاشیگه‌یاند:” لیژنەی لێكۆڵینه‌وه له خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ئێستا بەهۆی چەند فەرماندەیەكی سەربازییەوە كارەكانی وەستاوە، چونكە ئەو فەرمانده سه‌ربازییانه لەكاتی رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر لە كەركووك و خورماتوو بوون ئاماده‌نین بێنه بەردەم لیژنەی لێكۆڵینەوەی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر”.
شوان شێخ ئەحمەد ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان گووتی:” ناوی ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە دراوەتە ئەو لیژنەی پەرلەمان، بەڵام ماوەیەكی زۆرە بە بیانووی نەخۆشی و گەشتكردنیان بۆ دەرەوەی وڵات لیژنەكە نەیتوانیوە بیانبینێت.
دوای خیانەتی باڵێكی ناپاكی ناو یه‌كێتی كه لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبەر بوو به‌هۆیه‌وه میلیشاكانی حەشدی شەعبی بە چاوساغی لاهور جه‌نگی و گروپه‌كه‌یه‌وه ناوچه كوردستانیه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كرد ، ئێستا دانیشتوانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ناخۆشترین ڕۆژەکانیان به‌ڕیده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان دەربازیان بكات له‌و دۆخه خراپه‌ی كه به‌هۆی ڕێكه‌وتنی گروپێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی كه به گروپی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ناسێنراون تێیكه‌وتوون.