لاهور جهنگی چهندین شێوازی بهكارهێناوه بۆ كرین و سهركوتكردنی میدیا بهناو سهربهخۆكانی سلێمانی

عەبدوڵا حەوێز ڕۆژنامەنووسی دیار و ناسراو لە “تۆڕی بی بی سی” و لێكۆڵەر لە “زانكۆی كینگس كۆلێج” لە لەندەن له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهلایهتی فهیسبووك ڕاپۆرتێكی لهسهر لاهور جهنگی و پۆڵات تاڵهبانی نوسیووهو دهڵێت :” هەردووکیان لە لەندەن ژیاون و خاوەن رەگەزمانەى بەریتانیان. لە سەردەمی سەدام وەک پەناهەندە چون و هیچ شەرێکیان لەدژی سەدام نەکردووە و بروانامەى ئەوتۆیان نیە تەنها بەکەلۆریۆسیان هەیە، پۆلاد لە ئەندازیاری میکانیک و لاهور لە بزنس ،لاهور تەنها ساڵی ١٩٩٨ بەریتانیا بەجێ دەهێڵێت ئەویش دواى ئەوەى دەبێتە نوێنەری یەکێتی لە تورکیا و دواتر ساڵی ٢٠٠٠ بۆ یەکەمجارە بۆ ژیان دێتەوە کوردستان”.
لهبهشێكی تری ڕاپۆرتهكهیدا عهبدولا حهوێزی نوسیویهتی :” ئێستا لاهور بەرپرسی موخابەراتی یەکێتیە و پۆستی فەرمی سەرۆکی دەزگاى زانیاری و پاراستی هەرێمە و پۆلادیش بەرپرسی ئۆپۆراسیۆنە تایبەتەکانى دەزگاى دژەتیرۆری یەکێتیە، چی وای کردووە ئەم دووە ئەم پۆستە گرنگانە وەربگرن؟ تەنها لەبەر ئەوەى برازای جەلال تاڵەبانین”.
عهبدوڵا حهوێزی رۆژنامهنوس له تۆری بیبی سی دهشڵێت: ئینجا پۆلاد لە راپۆرتەکەیدا بۆ رۆژنامهی ( نیۆرك تایمز) زۆر بە گوناحی باسی ئەوە دەکات چۆن لە ساڵی ٢٠١٤ ویستویەتى بچێت بۆ بەرازیل بۆ سەیرکردنی یاریەکانى ئینگلتەرا لە جامی جیهانی بەڵام نەچووە چونکە هاتۆتەوە کوردستان لەبەر شەری داعش، باسی ئەوەش دەکات کە زۆر بیری ویسکی سۆکتلاندی دەکات.
ههروهها نوسیویهتی :”پۆلاد کە بە ئینگلیزی شێوازى باشوری لەندەنی قسە دەکات چونکە زۆربەی ژیانی لەوێ بووە لە ساڵی ٢٠١٤ بە رۆژنامەى تایمز دەڵێت: بەراستی دوو کێشەى زۆر گەورەى هەیە: یەکێکیان ئەوەیە کە بەرپرسی ئەو هێزە کوردیانەیە کە شەری داعش دەکەن (بەحساب ئەو پۆستەکەى نەویستووە و بەناچاری بەسەریان سەپاندووە، لە راپۆرتەکە وا قسە دەکات!)، دووەمیش ئەوەیە کە خەریکی شەری داعشن لەکاتێکدا کاتی جامی جیهانیە! “.
لهبهشێكی تری راپۆرتهكهیدا (حهوێزی ) سهبارهت به میدیای ئازاد له سلێمانی دهڵێت :”لاهور تاڵەبانی جگە لەوە زۆربەى میدیای سلێمانی (کە بە میدیای سەربەخۆ ناسراون) کریوەتەوە، ئەو میدیایانە وا خۆیان دەردەخەن کە سەربەخۆن بە رەخنەگرتن لە پارتی و ئەو باڵانەى یەکێتی کە دژی بنەماڵەى تاڵەبانین و، لاهور چەندین شێوازی جیاوازی بەکارهێناوە بۆ کڕین و سەرکوتکردنی ئەوانەى دژی ئەو یان بنەماڵەکەى دەنوسن لە دەڤەری سلێمانی”.
له كۆتایی ڕاپۆرتهكهیدا عهبدوڵا حهوێزی لیكۆڵهر له زانكۆی “زانكۆی كینگس كۆلێج” لە لەندەن دهڵێت :” لەکاتى خۆپیشاندانەکانى مانگی دوازدە، حەفت کەس کوژران و بە سەدانیش برینداربوون و دەستگیرکران ،کەچی میدیاکانى سلێمانی بە میدیاکانى موعارەزەشەوە زۆر بە ترس و بەسنورداری خۆپیشاندانەکانیان دەگواستەوە بەبێ ئاماژەکردن بەوەى ئەو میلیشایانەى کە خۆپیشاندەران سەرکوت دەکەن میلیشای سەر بە بنەماڵەى تاڵەبانی و بەتایبەت لاهور و بافیلن”.