گۆڕان: پاكترین هه‌ڵبژاردن له‌كوردستان و عێراق له‌هه‌ولێر و دهۆك كراوه‌

له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی 5ی 2018ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گۆڕان چه‌ند ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان خۆیان و پارتی كردووه‌، له‌ئێستادا هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌لێت، گۆڕان له‌وه‌ تێگه‌یشتووه‌، كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 12ی 5ی ئه‌مساڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كوردستان و عێراق پاكترین هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ولێر و دهۆك كراوه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له‌ خانه‌ی راپه‌راندنی گۆڕان، به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، پاش تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی، رێكه‌وتنی پێدانی 25 ده‌فته‌ر بۆ هه‌ر مانگێك، به‌تایبه‌ت تر پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، گۆڕان چه‌ند ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی بۆ پارتی كردووه‌، دواین پرۆژه‌ی پێكه‌وه‌ بوونیشیان پرسی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌، كه‌ له‌ په‌رله‌مانی هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی و گۆڕان، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م پۆسته‌یان بۆ خوڵێكی تر هه‌ڵپه‌سارد”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ” له‌ناو گۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی و نیشتمانی و خانه‌ی راپه‌راندنی گۆڕان، دان به‌وه‌ دانراوه‌، پاكترین هه‌ڵبژاردنی له‌ عێراق و كوردستان له‌ دهۆك و هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه‌، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایی كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی باشه‌ بۆ متمانه‌ی نێوان گۆڕان و پارتی”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، گۆڕان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی دا دانی به‌وه‌ داناوه‌ پاكترین هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌ولێر و دهۆك، هه‌نگاوێكی زۆر گرینگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر متمانه‌ له‌نێوان پارتی و گۆڕان دروست ببیته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بوو وای كردوو، فراكسیۆنی گۆڕان و پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌بێت له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ش وای كردووه‌، دەرگای گفتوگۆ لەنێوان گۆڕان‌و پارتی بكرێته‌وه‌، چەند دەستپێشخەرییەك لەنێوان هەردوولا كراوە، بۆ ئەوەی دەست بەگفتوگۆی فەرمی بكەن‌و كێشەكانی نێوانیان چارەسەربكەن”.

Back to top button