له‌سه‌ر ریفراندۆم سێ لایانی ئیسلامی زیاتر له‌یه‌ك دوور ده‌كه‌ونه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پێنج لایانی سیاسی ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح” كێشه ده‌كه‌وێته نێوان سێ لایانی ئیسلامی، به‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌ده‌بیاتی ریفراندۆمه سه‌قه‌ته‌كه‌ی به‌كار هێناوه، گۆڕان و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كگرتووش ره‌تی قسه‌كانیان كردۆته‌وه، به‌مه‌ش كێشه كه‌وتۆته نێوان سێ لایانه ئیسلامیه‌كه”.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاشكرای كردووه، كه له كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی پێنج لایانی نارازیهكاندا، ده‌سته‌واژه‌ی ریفراندۆم سه‌قه‌ته‌كه، له‌لایان كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌كارهێنراوه، ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی ” یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی لێكه‌وتۆته‌وه” گۆڕان و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه، به‌و هۆیه‌وه دووركه‌وتنه‌وه له‌نێوان سێ لایانهكه زیاتر بووه”.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ڤدی كۆمه‌ڵ، ده‌سته‌واژه‌ی ریفراندۆمه سهقهتهكهیان به‌كار هێناوه، وه‌ڤدی ” یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ش” به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئیستفزازیان زانیوه، گوتوویانه ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیه، ناكرێت ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بهكاربهێنرێـت، كه خه‌ڵكی زیاتر توره بكات، لێمان، ده‌بێت ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه راست بكرێته‌وه، چونكه ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی راپرسی و راوه‌رگرتن خه‌ڵكه”.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كێتی له‌ئێستادا زیاتر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ی روویداوه، ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆمه، به‌ڵام له‌ئێستادا گۆڕان و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵ بیر ده‌كه‌نه‌وه، پێیان وایه خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌یان به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دا هێناوه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌لێـ” نزیك بوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان له په‌رله‌مان و ئاستی وه‌ڤدی هاوبه‌ش كۆمه‌ڵی ئیسلامی نێگه‌ران كردووه، چونكه هیچ له‌و باره‌یه‌وه بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌فه‌رمی نه‌گوتراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌گۆڕان ده‌لێت كۆمه‌ڵی ئیسلامی واده‌زانێت سیاسه‌ت ده‌ستووری خێزانیه وه‌ڵی ئه‌مری هه‌بێت، هه‌مووشت بگوترێت.