میدیایی سێبه‌ری گۆڕان:چیا و نمای كوری نه‌وشێروان بێده‌نگی ده‌شكێنن
میدیایه‌كی ئه‌نتی پارتی و نزیك له گۆڕان له راپۆرتێكی هه‌واڵیی دا له باره‌ی كێشه‌كانی ناو گۆڕان و پرسی موڵك و ماڵی گۆڕان و نه‌شێروان مسته‌فا و كوره‌كانی، چه‌ند زانیاریه‌ك له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا و خانه‌ی راپه‌راندن ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” كه له‌داهاتووێكی نزیكدا كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌مه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه گیراون لێیان بێده‌نگی ده‌شكێنن و قسه‌ی خۆیان ده‌بێت، ده‌شلێـ” نه‌وشێروان مسته‌فا ته‌واوی مولك و ماڵه‌كه‌ی به‌ناوی خۆی كردووه، به میرات بۆ كوره‌كانی گواستراوه‌ته‌وه، ده‌شلێـ” له‌ئێستادا كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ن كه پێشتر وازانرابوو هی گۆڕانه”.
ئه‌و میدیایه به‌شێكی له موڵك و ماڵی گۆڕان ئاشكرا ده‌كات ده‌لێـ”موڵك‌و پارەی دەستی نەوشیروان مستەفا بۆ دامەزراندنی گۆڕان ئەوەبوو كە ساڵی 2006 لە مام جەلالی وەرگرتبوو؛ 10 ملیۆن دۆلار لەگەڵ گردی زەرگەتەو تەلاری چاودێری دارایی لە سلێمانی، دواتریش بۆ دەستخستنی داهات بووە خاوەنی پشكی لەسەدا 25ی سۆپەرماركێتێك بەناوی میترۆ لە تەنیشت گردەكە، پاشان مۆڵەتی كارگەیەكی چیمەنتۆی وەرگرت(ئێستا پشكی لەسەدا 15ی كارگەی گاسن هی ئەوانە)، ئەمانە بەناوی كۆمپانیای وشەوەن كە ئەویش بەناوی خودی نەوشیروان مستەفاوە بوو ئێستا بەناوی نماو چیاوەن”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه بۆ ئه‌م میدیایه‌ی گۆڕان باس له داهاتی ساڵانه‌ی به‌س كارگه‌ی چیمه‌نتۆ ده‌كات و ده‌لێ، له داهاتوو دا به‌شی كوره‌كانی نه‌وشێروان له كارگه‌ی چیمه‌نتۆ 2 ملیۆن دۆلار بووه، ئه‌م پاره‌یه دراوه‌ته به گۆڕان، ئه‌مه‌ش وه‌ك نیاز پاكی كوره‌كانی نه‌وشێروان بڵاو كردۆته‌وه، گوایه ئه‌وان پاره‌كان هه‌ر ده‌ده‌نه‌وه، به گۆڕان، به‌ڵام ته‌نها كارگه‌ی چیمه‌نتۆ داهاتی ساڵانه‌ی 2 ملیۆن دۆلاره، ئه‌م جگه له پرۆژه‌كانی تریان”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” نه‌وشێروان مسته‌فا به زانا بوون مولك و ماڵه‌كه‌ی خستۆته سه‌ر خۆی بۆ ئه‌وه‌ی دوایی به میرات بۆ كوره‌كانی بگوازرێته‌وه، ده‌شلێـ” ئه‌وه نیه “بەسەردا تێنەپەڕیوەو بە مەبەست‌و ئامانج” بەو جۆرە بەجێی هێشتووە،، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه،ناڕازییەكان سوورن لەسەر ئەوەی، تا پرسی موڵك‌و ماڵ‌و دارایی گۆڕان‌و میدیای بزووتنەوەكە نەخرێنە ژێردەستی دامەزراوەكانی گۆڕان ئەوان درێژە بە ناڕەزاییەكانیان دەدەن، ئێستا موڵك‌و ماڵ بەناوی كۆمپانیای وشەوەن كە كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا خاوەندارێتی دەكەن. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” نەوشیروان حسابی بۆ ورد‌و درشتی شتەكان كردووە، لە ساویلكەییەوە نییە موڵ‌و ماڵەكەی نەكردووە بەناوی گۆڕانەوە” هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ده‌شلێ، چونكه نەوشیروان دوو تایبەتمەندیی سەرەكی هەبوو، یەكەمیان ئەوەبوو خۆشەویستیی بۆ ماڵ‌و موڵك‌و دەوڵەمەندبوون نەبووەو نەیویستووەو هەتا مردیش ماڵەكەی مقەڕ بوو. دووەمیان ئەوەبوو هەموو شتێكی بە بەرنامەبوو، خاوەندارێتی موڵك‌و ماڵەكەی بەسەردا تێنەپەڕیوەو لە بیركردنەوەی قوڵەوە بووە بەوجۆرە بەجێی هێشتووەو بە مەبەست‌و ئامانج ئەمەی كردوو بۆ ئه‌وه بۆ كوره‌كانی بمێنێته‌وه، ئه‌مه حیكه‌مه‌تێكی تێدایه و له‌داهاتوو دا روون ده‌بێته‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه خاوەندارێتی ئەو موڵك‌و ماڵە هەڵایەكی گەورەی دروستكردووە، لێكەوتەكانی تائێستاش بەردەوامن كە بەهۆیەوە چەند بەرپرسێكی باڵای بزوتنەوەكە نیگەرانن‌و ناچنە گردی زەرگەتەی مەكۆی سەرەكی حزبەكەیان، داواكاریی ناڕازییەكان ئەوەیە، بزووتنەوەی گۆڕان ببێتە خاوەنی موڵك‌و ماڵی لە نەوشیروان مستەفا بەجێماو، بەڵام لە دواین كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕاندا(12-7-2018) ڕێكخەری گشتی ئەو بزووتنەوەیە، بە تەواوەتی ناڕازییەكانی بێ‌ئومێد كردووە، سه‌رچاوه‌كه باس له دواین كۆبوونه‌وه رێكخه‌ری گشتی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌كات و ده‌لێـ”بەوتەی بەشداربوویەكی كۆبوونەوەكە، عومەری سەید عەلی ڕوون‌و ڕاشكاو گوتویەتی، “موڵك‌و ماڵ هی كوڕەكانی كاك نەوشیروانن‌و گۆڕان خاوەنی هیچ نییە.”
میدیاكه ئه‌مه‌شی ئاشكرا كردووه” چەند ڕۆژێك دوای هەڵبژاردنەكەی مانگی ئایاری پەرلەمانی عێراق، ناڕەزاییەكانی ناو گۆڕان سەریان هەڵدایەوەو ئەمجارەیان ناڕازییەكان هەڵوێستی تووندتریان پیشانداو گەیشتە بایكۆتكردنی گردی زەرگەتەو دەستلەكار كێشانەوە، لەو كاتەوە زۆرترین دوو كەس كە ڕوبەڕوی ڕەخنە بوونەتەوە كوڕەكانی نەوشیروان مستەفان، ئەوان كە ئێستا لە دەرەوەی وڵاتن، بێدەنگییان هەڵبژاردووەو وەڵامی ڕەخنەكانیان نەداوەتەوە.