خواكوڕك گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناو جڤاتی نیشتیمانی گۆران بڵاوده‌كاته‌وه

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە ده‌ست “خواكوڕك” كه‌وتووه لە كۆبوونەوەیەكدا كە رۆژی شەممە ٢١ی٧ی ٢٠١٨ ئەنجام دراوە كۆمەڵێك هەڵسوڕاوی گۆڕان رەخنەی توند لە عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی و سەركردایەتی بزوتنەوەكە دەگرن.
وەك لە گرتەكەدا دەردەكەوێت هەڵسوڕاوان داوای تەبایی لە سەركردەكانی گۆڕان دەكەن كێشەی گۆڕان لەوانەوەیە نەك لە هەڵسوڕاوانی خوارەوە.
یەكێك لە هەڵسوڕاوەكان بە عومەری سەید عەلی دەڵێت، عەیبەكە لەتۆوەیە، دەبێت ئاشتیان بكەیتەوە.
دۆخی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاڵۆزه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا مانگانه ٢٥٠هه‌زار دۆلار له باڵی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌رده‌گرن ،جموجۆڵه‌ی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توڕه بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە .