پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ڕای گشتی

خواكوڕك
ئهمرۆ شهممه 15/10/2016 مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان، پهیامێكی لهبارهی خۆئامادهكاریهكان و شهڕی گرتنهوهی موسڵ بڵاوكردۆتهوه و رایدهگهیهنێت، هەولێر و بەغدا لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون كە كۆمیتەیەكی باڵای سیاسی و هاوبەش پێكبهێندرێت بۆ كۆنتڕۆڵ و سەرپەرشتیكردنی بارودۆخ و پێشهاتەكان لە دوای ئازادكردنی موسڵ.
لهپهیامهكهدا سهرۆكی ههرێم دووپاتی ئهوه دهكاتهوه كه ههرێمی كوردستان ئاگاداری ورد و درشتی ئۆپهراسیۆنهكه و رێكهوتنهكانی دوای ئۆپهراسیۆنهكهشه و هاتووه، لەو ڕێككەوتنەیشدا چۆنییەتی ئۆپەراسیۆنەكە و كار و ئەركی سەربازیی هەموو هێز و یەكە بەشداربووەكانی ئۆپەراسیۆنەكە بە وردی دیاری كراوە و، پابەندبوونی تەواوی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە دووپات دەكەینەوە.
دهقی پهیامهكهی سهرۆكی ههرێم
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ماوەیەكی درێژە لە ڕاگەیاندن و ناوەندە سیاسییەكانی ناوخۆ و دەرەوە باس لە ئامادەكارییەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ دەكرێت و، تێكشكاندنی داعش و ئازادكردنی موسڵیش بۆ هەرێمی كوردستان بایەخ و گرنگیی تایبەتی هەیە و ئەولەویەتی سیاسەتی هەرێمی كوردستانە.
بە پێویستی دەزانم لەمبارەیەوە بە هەموو لایەك ڕابگەیێنم كە ئامادەكاریی تەواو بۆ دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ كراوە و لەو چوارچێوەیەشدا ڕێككەوتن لەنێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراقیدا كراوە. لەو ڕێككەوتنەیشدا چۆنییەتی ئۆپەراسیۆنەكە و كار و ئەركی سەربازیی هەموو هێز و یەكە بەشداربووەكانی ئۆپەراسیۆنەكە بە وردی دیاری كراوە و، پابەندبوونی تەواوی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە دووپات دەكەینەوە. هەماهەنگیی تەواو هەیە لەنێوان پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراقی و هەموو هەوڵێكیش دەدرێت كە پێكەوە نەهێڵین هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو بێتە پێش.
هەروەها هەولێر و بەغدا لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون كە كۆمیتەیەكی باڵای سیاسی و هاوبەش پێكبهێندرێت بۆ كۆنتڕۆڵ و سەرپەرشتیكردنی بارودۆخ و پێشهاتەكان لە دوای ئازادكردنی موسڵ.
ئومێدی ئەوە دەخوازم ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ سەركەوتووانە ئەنجام بدرێت و دانیشتوانی شاری موسڵ لە زوڵمی تیرۆریستانی داعش ڕزگاریان بێت و خەڵكی ئاوارەی موسڵ و پارێزگای نەینەوا بە ئاسوودەیی بگەڕێنەوە شار و ناوچەكانی خۆیان.
مسعود بارزانی
15ـی 10ـی 2016