بەرھەم ساڵح دەبێتە سەرۆکی لیستی هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان
وابڕیارە رۆژی ٣٠ی٩ی٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، حزبەكانی هەرێمیش لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەكارین.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” بەرهەم ساڵح، سەرۆكی قه‌واره‌ی دیموكراسی و دادپەروەری كاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەركی سەرۆك لیستی حزبەكەی بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان .
“خواكوڕك ” زانیویەتی بەرهەم ساڵح، یەكێكە لە كاندیدەكانی قه‌واره‌كه‌ی بۆ وەرگرتنی ئەركی سەرۆكی لیست بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێم.
لەو بارەیەوە د. رێبوار كه‌ریم گوتەبێژی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت:”هێشتا كەس دیاری نەكراوە، بەڵام دیاریكردنی سەرۆكی لیست كارێكی ئاسانە”.
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا پێشكەشكردنی ناوی كاندیدی حزبەكان، درێژ بكاتەوە بۆ ٢٧ی مانگ.