هیومان ڕایتس ۆچ: دژ به حه‌یده‌ر عه‌بادی راپۆریتێكی بڵاو كرده‌وه كه تاوانی دژ مرۆڤی ئه‌نجامداوه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆتایی شه‌ڕی داعش له لاین حه‌یده‌رعه‌بادیه‌وه راگه‌یێندرا, به‌ڵام تا ئێستا له لایه‌ن هێزه جیاوازه شه‌ڕكه‌ره‌كانیعێراق به هه‌زاران كه‌س ده‌ستگیركراون كه نازانرێت له كوێنه دادگایش نه‌كراون كه‌چی له زیندانه‌كانن, له‌و باره‌یوه, ڕێكخراوی هیومان ڕایتس ۆچی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ڕای گه‌یاند، ده‌زگای هه‌واڵگری په‌یوه‌ستدار به حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه ته‌واوبووی عێراقی، دانی به‌وه‌دا ناوه، كه سه‌دان كه‌س به‌گومانی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه، ده‌ستگیر كردووه.
ڕێكخراوه‌كه له ڕاپۆرتێكیدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ماڵپه‌ری خۆی له ئینته‌رنێت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاندووه: “ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، كه ده‌زگای هه‌واڵگرییه و ڕاپۆرت به حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌دات، زیاتر له 400 كه‌سی له شوێنه نافه‌رمییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی مووسڵ، به‌ند كردووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، كه به‌رپرسێكی باڵای ده‌زگاكه، له 17ی نیسانی ڕابردوو له‌ڕێگه‌ی نووسراوه‌وه بۆ ڕێكخراوه‌كه، ڕه‌تی كرده‌وه ده‌زگاكه‌یان هیچ گرتووخانه‌یه‌كی له‌و ناوچه‌یه هه‌بێت، به‌ڵام نووسینگه‌ی به‌غدای ده‌زگاكه، به‌نووسراو دانی به‌وه‌دا ناوه، له گرتووخانه‌یه‌كی مووسڵ، ژماره‌یه‌ك گومانلێكراویان به‌ند كردووه: “دواتر باسی چه‌ندین گرتووخانه‌ی دیكه‌ی كردووه”.
داواشی له ده‌زگای هه‌واڵگری كرد، ژماره‌ی به‌ندكراوان و گرتووخانه‌كانی ئاشكرا بكات، به‌پێویستیشی ده‌زانێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ژماره‌ی گرتووخانه‌كانی عێراق، ڕابگه‌یه‌نن. هاوكات داواشی له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كرد، لێكۆڵینه‌وه له به‌ندكردنی 400 گومانلێكراوه‌كان و بارودۆخیان بكات.
پاشان ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، به نووسراو ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه، ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌و گرتووخانانه‌دا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌یان نه‌شارده‌وه، ژماره‌یه‌ك له گیراوه‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هیمان ڕایتس ۆچ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه كارمه‌ندان و توێژه‌رانی ڕێكخراوه‌كه، له 4ی ته‌مووزی ڕابردوو، سه‌ردانی گرتووخانه‌كه‌یان كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه ژماره‌ی گیراه‌كان به‌گوێره‌ی گرتووخانه‌كه نییه و كه‌وتوون به‌سه‌ر یه‌كدا، هه‌مووشیان به‌بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی گرتنیان له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌رچووبێت، ده‌ستگیر كراون.