قائیمقامی سه‌پێنراوی شنگاڵ جگه‌ له‌ فرمانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هیچ فرمانێكی دیكه‌ لای من ناخوات

 

دوای داگیركردنی به‌ شێك له‌ خاكی كوردستان له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران, له‌ ئێستادا به‌رپرسیارێتی ئیداریه‌كانی به‌ چه‌ند كه‌سێكی عه‌ره‌ب پڕكردوونه‌ته‌وه‌, به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌و كه‌سانه‌ پێگیری به‌ بڕیاره‌كانی حكومه‌ت ناكه‌ن به‌لكو فرمان له‌ حه‌شدی شه‌عبی وه‌رده‌گرن, قایمقامە عەرەبەكەی حەشدی شەعبی لە شنگال ڕای گەیاند، بڕیارەكانی بەغدا جێبەجێ‌ ناكات و ڕێگایش نادەن ئیدارەی پێشوو بگەڕێتەوە شنگال.
فەهد حامد قایمقامی سه‌پێنراوی شنگاڵ كه‌ لەلایەن حەشدی شەعبی دانراوە ڕاگەیاند، گەڕانەوەی قایمقامییەتی پێشوو بە هەموو شێوەیەك رەت دەكەینەوە، جگە لە گەڕانەوەی هەندێك كەسی ناو ئەنجوومەنی شارۆكەی شنگال, جگه‌ له‌ فرمانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هیچ فرمانێكی دیكه‌ جێبه‌جێناكه‌ین.

ئەو قایمقامەی حەشدی شەعبی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ڕێگە نادەن هەندێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنەكە بگەڕێنەوە و هیچ بیانوویەكیشی بۆ ئەوكارەیان نییە.

فەهد حامد دەڵێت، پابەندی هیچ ڕێككەوتنێك نابن كە لە نێوان هەولێر و بەغدا بكرێت لەبارەی گەڕانەوەی ئیدارەی پێشووی شارەكە و ڕەتی دەكەنەوە.

Back to top button