شێخ جه‌عفه‌ر: پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن به‌رده‌وامه گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر خانه‌قین هه‌یه
دوای داگیركردنی به‌شێ:ی خاكی كوردستان له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی له ئێستادا ئه‌و سنوریانه كه‌لێنی ئه‌منی گه‌وره‌یان بۆدروست بووه كه حكومه‌ت و حه‌شد ناتوانێت خه‌لكه‌كه بپارێزن بۆیه داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه خۆیان چه‌ك هه‌ڵبگرن به‌رگری له خۆیان بكه‌ن, به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه حكومه‌تی عیراق شێوازێكی نوێی چه‌كداریی داهێناوه، كه له هه‌ر گوندێك خه‌ڵكه‌كه‌ی چه‌كدار ده‌كرێن و پاره و چه‌كیان پێ ده‌درێت تا پارێزگاری له خۆیان بكه‌ن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی زۆری هه‌یه و به‌ره‌و ناوچه كوردییه‌كانیش په‌ره ده‌ستێنێت.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین به ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه كه “حكومه‌تی عیراق خۆی هۆكاری تێكچوونی دۆخی ئه‌منی بووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كان ناچار بكرێن خۆیان بكه‌نه چه‌كداری ئه‌وان، ئه‌مه‌ش شێوازێكی نوێی به‌عه‌ره‌بكردنه”.
به‌رپرسی لقی 15ی پارتی وتی: “له سنووری قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره و جه‌له‌ولا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی خانه‌قین، ناونووسین ده‌ستی پێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی هێزێك دروست بكرێت به ناوی حه‌شدی نیشتیمانییه‌وه”.
وتیشی: “ناونووسینه‌كه‌یش له هه‌موو ناوچه‌كان ده‌ستی پێكردووه و ته‌نانه‌ت زانیاری هه‌یه له هه‌ڵه‌بجه‌ش خه‌ڵك ناوی خۆیان نووسیووه و له‌ده‌وروبه‌ری كه‌لاریش هه‌روه‌ها”.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا هۆشداری دا له‌وه‌ی “گه‌ر رێگری له‌و كاره نه‌كرێت، مه‌ترسیداره و شێوازێكی نوێی عه‌ره‌باندنه و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه‌دا ده‌گرن”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی باسی له‌وه‌شكرد كه “بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه رازی بكه‌ن و خۆی ناونووس بكات، باسیان له‌وه كردووه كه خۆتان بكه‌نه چه‌كدار و له گونده‌كانی خۆتان ده‌وام بكه‌ن و پارێزگاری له گونده‌كانی خۆتان بكه‌ن و چه‌ك و مووچه‌ی 750هه‌زار دینارییان بۆ ده‌به‌نه ماڵه‌وه”.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه “پێویسته هه‌رێمی كوردستان رێگری بكات و رێگه نه‌دات بگاته هه‌رێمی كوردستان، چونكه دیارده‌ی چه‌كداری زۆر ده‌بێت و رووداوی نه‌خوازراوی لێ ده‌كه‌وێته‌وه”.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا راشیگه‌یاند كه “ده‌ركه‌وت بێده‌نگبوونی حكومه‌تی عیراق بۆ ئه‌وه بووه ئه‌و جۆره هێزانه دروست بكات و خه‌ڵكی گونده‌كان ناچار بكات بكرێنه چه‌كداری ئه‌وان، چونكه خه‌ڵك ده‌زانێ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره و ناچاره ببێته چه‌كداری ئه‌وانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر شه‌وی رابردوو له گوندی مه‌ردان ته‌قه له هاووڵاتییه‌كی دیكه كراوه و گیانی له ده‌ست داوه”.