‌سبەینێ لە هەولێر و سلێمانی یه‌كه‌م گرووپی حاجیان به‌ڕێده‌كه‌وێت

 

به‌ مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ سبەینێ لە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو سلێمانییەوە هاوڵاتیان بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی سعودیە دەكەن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانییەوە گەشتی هاوڵاتیان بۆ عەرەبستانی سعودی بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەست پێدەكات، كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی هاوڵاتیانی شاری هەولێر كە ژمارەیەان 237 كەسە بەڕێدەكەون، كاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆش 237 كەسی دیكە لە شاری سلێمانییەوە بەڕێدەكەون.

ئەمساڵ پێنج هەزار و 469 هاوڵاتیانی لە كوردستان بۆ فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی سعودیە دەكەن بۆ ماوەی 15 رۆژیش ئەو هاوڵاتییانە لە كوردستانەوە بۆ سعودیە دەگوازرێنەوە.

Back to top button