به هۆی ئه‌ردۆگان, ئۆزێل له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ركرا.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود ئۆزێل چاوی به سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌ردۆگان كه‌وت وێنه‌ی له‌گه‌ڵ گرد له لایه‌ن هه‌وادارانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات كه‌وته به‌ر ره‌خنه, تا دواجار ئۆزێل بڕیاری وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتیی ڕاگەیاند.
ئەمشەو یەکشەممە(٢٢-٧-٢٠١٨) مەسعود ئۆزێل لە رێگەی بڵاوکردنەوەی تویتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یاریی نێودەوڵەتیی ڕاگەیاند.
ئەو بڕیارەی ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە کاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا و دیدارێکیان لە شاری لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا ئۆزێل کەوتە بەر ڕەخنەی هاندەرانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ژمارەیەکی زۆر لە میدیاکانی ئەڵمانیا.
ئۆزێل لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی نووسیویەتی کە نیگەرانە و حەزی ئەوەی نییە کە واز لە مانشافت و هاوڕێکانی بهێنێت بەڵام”فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا نەیانتوانی نەژادپەرستی خۆیان بەلاوە بنێن و هاوکاریی بکەن”.
رۆژنامه‌نوسێكی وه‌رزشیش ده‌نوسێت به هۆی ده‌ركه‌وتنی ئۆزێل له‌گه‌ل ئه‌ردۆگان ئه‌و یاریزانه ناچار به ده‌ست له كار كێشانه‌وه كراوه.