نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بزانه‌.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 23/7/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ له‌ چاو رۆژانی پێشووتر به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٢ دۆلار و ٩٧ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٨ دۆلار و ١٣ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا نەوتی خاو ٧٥ دۆلاری بەخۆوە بینی و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە کە بە ٧٣ دۆلار و شەش سەنت بوو.

هاوکات ڕێکخراوی وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت “ئۆپیک” ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ڕابردوو ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بڕی بەرھەمی نەوتی خاو، بڕیارەکەش لەم مانگەوە کاری پێدەکرێت.

Back to top button