فیفا نوێترین ریزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ هه‌مووانی تووشی شۆك كرد.

لە پاش کۆتاییهاینی یارییەکانی مۆندیالی 2018، کە تێیدا فەرەنسا بووە پاڵەوانی مۆندیال، ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا نوێترین ریزبەندی مانگانەی هەڵبژاردەکانی جیهانی بڵاوکردۆتەوە، بەڵام فەرەنسا پێشەنگ نیەو بەرازیل لە پلەی یەکەم دێت وکەڵەشێرەکان لە پلەی دووەم دێن.”

لە پلەی یەکەم بەرازیل دێت بە کۆکردنەوەی 1651 خاڵ و لە دوای ئەویش فەرەنسای پاڵەوانی جیهان دێت بە کۆکردنەوەی 1646 خاڵ.
پلەی سێیەمیش بۆ هەڵبژاردەی بەلجیکای سێیەمی مۆندیال دێت کە 1618 خاڵی هەیە.
هەڵبژاردەی کرواتیای پلەی دووەمیش بە کۆکردنەوەی 1420 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.

ریزبەندێکە بەمشێوەیە:

1-بەرازیل
2-فەرەنسا
3-بەلجیکا
4-کرواتیا
5-ئۆرۆگوایی
6-ئینگلتەرا
7-ئەڵمانیا
8-سویسرا
9-ئیسپانیا
10-پۆرتوگال

Back to top button