30 خولهك پێش نان خواردن توور بخۆی چی ڕوو ده‌دات له جه‌سته‌ت.؟
توور یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه سوودێكی زۆریان هه‌یه بۆ جه‌سته، هه‌روه‌ها ده‌تپارێزێت له چه‌ندان نه‌خۆشی و ناهێڵێت مێشك زیانی پێ بگات.”
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی ” foodfacts ” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له سووده‌كانی توور ده‌كات و ده‌ڵێت، یه‌كێك له سه‌وزه به‌سووده‌كان تووره به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له پێكهاته‌كه‌یدا ڤیتامین C و B و ماده‌ی كانزایی كالسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسنی تێدایه.
توور زۆر گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری به‌رزی په‌ستانی خوێن، چونكه سه‌وزه‌ی توور ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه ئۆكسانی نیتریك یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات له نزمكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن كه ئه‌مه دڵ ده‌پارێزێت له جه‌ڵته و هێشتنه‌وه‌ی دڵ به شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت.
یه‌كێكی تر له سووده‌كانی سه‌وزه‌ی توور ئه‌وه‌یه كه جه‌سته چالاك ده‌كات و توانات پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام توور بخۆن به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه 30 خولهك پێش نان خواردن، ئه‌وا یارمه‌تیتان ده‌دات له به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان و چالاكبوونی جه‌سته.
جگه له‌وانه‌ش توور بڕێكی زۆر له ڤیتامین “E” ی تێدایه، كه ڕێگری ده‌كات له تووشبوونی مرۆڤ به چه‌ندان نه‌خۆشیی وه‌ك مێشك و جگه‌ر، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌توانرێت بۆ دابه‌زاندنی كێش سوودی لێ ببینرێت و چه‌وری جه‌سته بتوێنێته‌وه.