گه‌ر رۆژانه توو بخۆیت سوده‌كانی چیه و چی رووده‌دات.؟
توو بەوە جیادەکرێتەوە لە میوەکانی دیکە ڕێژەیەکی بەرز لە دژە ئۆکسانی تێدایە،دەوڵەمەندە بە ڤیتامین “C” و ڕیشاڵ و ماددە کیمیاییە ڕوەکیەکان ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و دەشبێتە ھۆی وەستانی کاری ھستامین کە ھۆکارە بۆ توشبوون بە حەساسیەت.”
سووده‌كانی خواردنی رۆژانه‌ی توو:-
یه‌كه‌م/ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته:
جۆره‌كانی توو ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئهلكالۆئیدهكان كه خڕۆكه سپییه‌كانی خوێن چالاك ده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌یش هۆكاری چالاكیی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ن بۆ ئاماده‌كاری له به‌رانبه‌ر هه‌ر زیانێكدا به‌تایبه‌ت ڤایرۆسه‌كان، هه‌روه‌ها دژه ئۆكسانه‌كانی تێدایه به‌تایبه‌ت رێسڤێراترۆڵ كه ده‌بێته هۆی فره‌وانكردنی چالاكیی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته دژ به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
دووه‌م/ شه‌كری خوێن ڕێك ده‌خات:
توو یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه شه‌كری خوێن ڕێك ده‌خات، به‌شێك له ماده كیمیاییه‌كانی توو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕیخۆڵه له‌سه‌ر خۆ شه‌كر وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا ڕێك بخرێت و هاوسه‌نگی پارێزراوبێت.