تارق نوری: ناسنامهی تیرۆریستهكانی سهرباڵهخانهی پارێزگای ههولێر ئاشكرا دهكهین
بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ناسنامەی هێرشکارەکانی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت، ناو و ناسنامەی هەرسێ هێرشکارەکە لای ئێمە ئاشکرایە، هەرسێکیان خەڵکی هەولێرن و بەزووترین کات وردەکارییەکانی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین.
تارق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: “دەزانین هەرسێکیان لەکوێ بوون و ناسنامە و ناویان لای ئێمە ئاشکرایە و دواتر بۆ رای گشتی رایدەگەیێنین. ئەوان سێ کەس بوون و لەکاژێر ٧:١٥ خولەک هێرشیان کردەسەر باڵەخانەی پارێزگا، دوای ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان هەرسێکیان کوژران و رەوشەکە کۆنترۆڵکرایەوە”.
هێرشەکە لە کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی تەمووزی ٢٠١٨ لەلایەن سێ چەکدارەوە ئەنجام درا و لهلایهن هێزه ئهمنیهكانهوه ههرسێ تیرۆریستهكه كوژران .