ئاسایشی ههولێر ڕاگهیهنراوێكی لەبارەی وردەکاریی هێرشە تیرۆریستییەکە بڵاو كردهوه
له ڕاگهیهنراوێكدا كهوێنهیهكی به دهست ” خواكوڕك” گهیشتووه ئاسایشی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: کاتژمێر ٧:١٢ خولەکی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە ٢٣ی٧ی٢٠١٨، سێ چەکداری تیرۆریست دوای تەقەکردن و بریندارکردنی پۆلیسێک، چوونەتە ناو باڵەخانەی پارێزگای هەولێر.
ئاسایشی هەولێر بە ئاماژەکردن بە شەهیدبوونی کارمەندێکی ئیداریی پارێزگا، کوژرانی هەرسێ تیرۆریستەکەی پشت ڕاستكردووهتهوه و دانیشتووانی هەولێریش دڵنیا دەکاتەوە لەوەی، ”رەوشی ئەمنیی هەولێر زۆر ئارامە“ و هێزەکانی ئاسایش بەردەوام لە ئامادەباشیدان بۆ ”شکسپێهێنانی هەر هەوڵ و پیلانێکی دوژمنان و تیرۆریستان“.
رۆژی دووشەممە ٢٣ی٧ی٢٠١٨و پێش دەستپێکردنی دەوامی فەرمی، سێ چەکداری تیرۆریست چوونە ناو باڵەخانەی پارێزگای هەولێر و دوای چەند کاتژمێرێک، سێ تیرۆریستەکە لەلایەن کارمەندانی هێزەکانی ئاسایش و دژەتیرۆری هەولێرەوە، کوژران.
دەقی بەیاننامەکەی ئاسایشی هەولێر