ئاڕێز عه‌بدوڵا: ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره‌مان ته‌واو كردووه ته‌نیا دیاریكردنی رۆژه‌كه‌ی ماوه
دوای كۆچی تاڵه‌بانی و چۆڵ بوونی پۆستی سكرتێری گشتی یه‌كێتی به‌ستنی كۆنگره تاكه ڕێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی ناو یه‌كێتی، به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌ش هه‌ر چوار ساڵێك ده‌بێت كۆنگره ببه‌سترێت،به‌ڵام به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیه‌وه ئیراده‌ی به‌هێز و ئاماده‌گی نییه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی ، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه تنها قسه‌یه‌و هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه .
ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند: “ئەگەر بێت و شتێک بێتە پێشەوە، ئەوا لەم ماوەیەدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەنجام دەدرێت”.
ئەندامه‌كەی سەرکردایەتی یەکێتی ڕاشیگه‌یاند: “کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پەیوەندیی بە بارودۆخی ناوخۆی خۆمانەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوانی یەکلابوونەوەی پەسەندکردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و یەکلابوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمیین بۆ ئەوەی کۆبوونەوە ئەنجام بدەین”.
سه‌باره‌ت به بەستنی گۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی پێش و دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئارێز عەبدوڵا گووتی: “نەخێر، چونکە ئەگەر هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بێت، ئەوا کۆنگرە دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنەکان، چونکە هیچ ڕۆژێک پێش هەڵبژاردن بۆ بەستنی کۆنگرە دیاری نەکراوە، هەرچەندە ئێمە ئامادەکارییەکانمان تەواو کردووە و تەنیا ڕۆژەکەی ماوە”.