عێراق ئاماری قوربانی و زیانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان بڵاو كرایه‌وه
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌يه، شه‌پۆلێكى ناڕه‌زايه‌تى و خۆپيشاندان شاره‌كانى باشوورى عێراقى گرتووه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ريشدا هێزه ئه‌منييه‌كان به به‌كارهێنانى هێز و ئاگرى چه‌كه‌كانيان رێگريان له به‌ڕێوه‌چوونى خۆپيشاندانه‌كان كرد.
كۆميسيۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق له‌باره‌ی زیانه گیانیه‌كانه‌وه رايگه‌ياند:” له سه‌ره‌تاى خۆپيشاندانه‌كانه‌وه تا دوێنی ١٣ كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه و ٧٢٩ كه‌س بريندار بوونه، له‌و ژماره‌يه ٤٦٠ يان كارمه‌ندى هێزه ئه‌منييه‌كانن و ٢٦٩ يان هاووڵاتى خۆپيشاندهرن.
سه‌باره‌ت به ده‌ستگيركراوه‌كان، كۆميسيۆنه‌كه ئاشكرايكردووه، له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا ٧٥٧ خۆپيشانده‌ر ده‌ستگيركراوون، به‌ڵام له دوو رۆژى رابردوودا زۆرينه‌ى ره‌هايان ئازاد كراوون.
كۆميسيۆنى مافى مرۆڤ له عێراق له باره‌ى زيانه ماددييهكانيشهوه رايگه‌ياند: ٩١ بيناى حكومى و نيشته‌جێبوون و ئۆتۆمبێل زيانيان به‌ركه‌وتووه.