عێراق هێزه‌كانی ده‌خاته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌

بڕیارە ئەمڕۆ لەشارەکانی بەغدا و بەسڕە و چەند شارێکی دیکەی عێراق خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام بدرێت ئێستا له‌ گۆڕەپانی تەحریر له‌ ترسی خۆپیشانده‌ران هێزێکی زۆری ئەمنی خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

دوێنێ خۆپیشاندان لە شاری بەسرە و بەغدا کراو خۆپیشاندەران داوای دادگایی کردنی گەندەڵکاران و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا و دەسەڵاتی شارەکەیان کرد و رەخنەی تووندیشیان لە بێدەنگی حزبەکان گرت.
دوو هەفتەیە خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان و ئاو و كارەبا و هەلیکار بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش ١٣ خۆپیشاندەر کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون و دەستگیرکراون.

له‌ دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان وئاوو كاره‌با و بێكاری ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ زیاتره‌ خۆپیشاندان له‌ شاره‌كانی عێراق به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا ١٣ خۆپیشانده‌ر كوژارون و ٧٢٩ كه‌س بریندار بوون و ٧٥٧ كه‌سیش زیندانی كراون و ٩١ بینای حكومی و حیزبی و ئۆتۆمبیڵ زیانی به‌ركه‌وتووه‌.

Back to top button