خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تیان له‌به‌رده‌م پرۆژه‌كه‌ ئه‌نجامدا

خواكوڕك

دوا ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمپانیای چاڤی گه‌شتیاری سه‌باره‌ت به‌دروستكردنی كارتی چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ خاوه‌ن پشكه‌كان له‌جیاتی قازانجی پرۆژه‌كه‌، ئه‌مرۆ خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند جارێكیتر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

له‌ ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌مرۆدا چه‌ند خالێك له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ره‌كان به‌رووی كۆمپانیای نالیا و پرۆژه‌كه‌ به‌رزكرایه‌وه‌ و داوایان كرد به‌زووترین كات ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ و ئه‌وان وه‌كو خاوه‌ن پشكه‌كانی پرۆژه‌كه‌ هه‌رگیز پابه‌ند نابن به‌و بڕیاره‌.

خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد تەنیا لە داهاتی 2013، بڕی دوو ملیار دیناری قازانج چاڤی لاند دیار نییە و دابەش نەكراوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێن، بۆچی كۆمپانیاكە قازانجی 2014 و 2015 دابەش نەكردووە، پەڕیونەتەوە بۆ قازانجی 2016، لەگەڵ ئەوەشدا بە پارەی چوونە ژوورەوە بۆ ناو چاڤی لاند.

بەپێی ئەو بڕیارەی كە ئیدارەی چاڤی لاند دەری كردووە، بۆ ساڵی 2016 ڕێژەی لە %8 قازانج دەدرێتە خاوەن پشكەكان، بەڵام لەو ڕێژەیە لە %3 بە شێوەی كارتی چوونە ژوورەوە دەبێت بۆ ناو چاڤی لاند. بەگشتیش چاڤی لاند قازانجی 2016 بە بڕی 10 ملیار دینار خەمڵاندووە، لەو ڕێژەیەش یەك ملیاری دەدرێتە خاوەن پشكەكان كە دەكاتە ڕێژەی لە %5.

Back to top button