دۆنالد تره‌مپ وه‌ڵامی توندی حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئه‌داته‌وه‌

رۆژی یەکشەممە ٢٢ی٧ی٢٠١٨، حەسەن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران له‌ په‌یامێكیدا هۆشداریی دایه‌ ئه‌مریكا کە لە ئەگەری دروستبوونی شەڕی ئەمریکا و ئێران، ئەوا شەڕەکە هێندە گەورە دەبێت، ”دەبێتە دایکی شەڕەکانی پێشووی جیهان“.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بۆ حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران ناردووە.

دۆناڵد ترەمپ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا بۆ حەسەن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران ده‌ڵێت:” ئەگەر جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمریکا بکات، ئەوا رووبەڕووی سزایەکی قورستر دەبێتەوە، کە پێشتر نموونەی نەبووە”.

سەرۆکی ئەمریکا له‌ په‌یامه‌كه‌یدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ حەسەن رۆحانی ده‌شڵێت: ”ئاگادار بە“، چیتر ئەمریکا نەرمیی بەرامبەر هەڕەشە و توندوتیژییەکانی ئێران نانوێنێت.

 

Back to top button