ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كانی سه‌رباڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كرێن

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ٢٣ی٧ی ٢٠١٨، ئه‌و سێ چه‌كداره هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و له ئاكامی هێرشه‌كه‌شدا، فه‌رمانبه‌رێكی پارێزگا شه‌هید بوو و پۆلیسێكیش برینداربوو.
دواتر هه‌ر سێ تیرۆریسته‌كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش، له‌ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، كوژران.
دژه تیرۆری كوردستان، ناسنامه‌ی هه‌رسێ تیرۆریسته‌كه به ناوه‌كانی (ره‌هێڵ محه‌ممه‌د رۆسته‌م مووسا) له دایكبووى ساڵی ٢٠٠٢و (بیلال سلێمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د) له‌دایكبووی ساڵی ٢٠٠٠و (عه‌بدولره‌حمان ره‌حیم قادر حوسێن) له دایكبووی ساڵی ٢٠٠٢بڵاوكردووه‌ته‌وه.
دژه تیرۆری كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵه‌كه‌یان بلاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌شڵێت:”هه‌رسێ تیرۆریسته‌كه هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی قه‌ڵاتی نوێی شاری هه‌ولێرن و قوتابی قۆناغی ئاماده‌یین”.