یوسف محهمهد لهگهڵ پاسهوانهكانی دهبێته كێشهو دهمهبۆڵهیان
یوسف محەمەد، سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی كوردستان، پێشتر بەهۆی ئەوەی مامۆستای زانكۆ بووە سودمەند بووە لەخانوەكانی گوندی زانكۆ لە بەكرەجۆی شاری سلیمانی هەرچەندە بەهۆی یاسا دەبوایە ئەو كاتەی بوو بەسەرۆكی پەرلەمان خانوەكەی تەسلیم بكردایەتەوە چونكە موڵكی حكومەتەو تەنها بۆ مامۆستای زانكۆیە كە لەناوەندەكانی خوێندن وانە دەڵێنەوە، بەڵام تەسلیمی نەكردۆتەوەو لە ئێستاشدا خەریكی نۆژەنكردنەوەیەتی.
سەرچاوەیەكی ئاگاداركه نهیویست ناوهكهی ئاشكرا بكرێت به ” خواكوڕك”ــی ڕایگەیاند: “یوسف محەمەد فەرمانی بەپاسەوانەكانی كردوە كە كرێكاری بكەن و كار بكەن لە تێكدانی خانوەكەدا، بەڵام دوو لە پاسەوانەكانی ئامادە نەبوون كرێكاری بكەن و ئەویش پێی وتون كەواتە ئەو دوانەتان دەبێت پاسەوانی خانوەكەبن و ئەوانیش ئامادە نەبوون و بووە بەدەمەبۆڵە و كێشەیان ئەوانیش داوایان كردووە بچنەوە بەرێوەبەرایەتی پاسەوانی بۆ سەر بەشی میلاكات”.
یوسف محەمەد، بەهاوكاری (جهلال كهریم ) بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لە ئێستادا ٤٠ پاسەوانی تایبەتی هەیە و ئەگەر وەك پەرلەمانتاریش بێت دەبێت تەنها دوو پاسەوان و یەك شۆفێری هەبێت.