به ڤیدیۆ.. خواكوڕك دیمه‌نی ساتی په‌لاماردانی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له كرده‌یه‌كی تیرۆریستی چه‌ند چه‌كدارێك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گانی پارێزگای هه‌ولێر, بۆ یه‌كه‌مجار خواكوڕك گرته‌ى ڤيديۆيى كامێراى چاودێرى ساتى په‌لاماردانى باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه.
وه‌ك له ڤيديۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌رسێ تيرۆريست به ده‌مانچه و تفه‌نگه‌وه په‌لاماره‌كه‌يان ئه‌نجامداوه و پۆليسى پاسه‌وانى به‌رده‌رگا بريندار ده‌كه‌ن.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 3 چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و به‌و هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی خزمه‌تگوزاری پارێزگا شه‌هید بوو، له‌گه‌ڵ 4 كارمه‌ندی ئاسایش و پۆلیسێكیش برینداربوون.
شه‌هیده‌كه ناوی “فه‌رحان ئیلیا برایمۆك”، ته‌مه‌نی 55 ساڵه وكریستیانه، هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه وه‌ك بارمته ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، دواتریش له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به سه‌ختی بریندار كرا و دوای گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، تیرۆریستیان خۆیان له نهۆمی سێیه‌م حه‌شاردابوو، دواتریش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش، سه‌ره‌تا دوانییان كوژران، چه‌كداریش سێیه‌میش برینداركرا و دواتریش كوژرا.
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ر سێ چه‌كداره‌كه كوژران و بارودۆخه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر و پۆلیسه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه و ئێستا ئارامه.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و جۆره هێرشانه هیچ كاریگه‌رییه‌ك ناخاته سه‌ر ئه‌وان و له خزمه‌تكردنی خاك و نیشتمان و پایته‌خت ساردییان ناكاته‌وه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، تاریق نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن و دواتریش ته‌واوی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌خه‌نه به‌رده‌م رای گشتی.