لە سلێمانی ئاسایش و هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش ئەنجامدەدەن

 

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند داواكراوێك له‌ شاره‌كانی باشورو ناوه‌ڕاستی عێراق به‌ره‌و سلێمانی رایانكرد, ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان هێزە عێراقییەکان و ئاسایشی سلێمانیدا پێنج داواکراو دەستگیرکراون.

عەمید یەحیا رەسول، گوتەبێژی ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد، هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، پێنج داواکراویان دەستگیرکرد، کە بەپێی مادەی 4/1 تیرۆر لە دادگاکانی مەخموور، سەلاحەدین، سامەڕا، واست و بەغدا داواکراوبوون.

عەمید یەحیا رەسول لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنی پەیوەندیدارکراون.

به‌ڵام تا ئێستا ئاسایشی سلێمانی تاوەکو ئێستا هیچ راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە بڵاونەکردووەتەوە.

Back to top button