به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌یه‌كی ئاسن له چه‌مچه‌ماڵ 11 كه‌س بوونه قوربانی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/07/1-copy-29.jpg)
دوای نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كاركردنی چه‌ند كرێكارێك له كوریه‌كی ئاسن له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌كه ژماره‌یه‌ك كرێكار بونه قوربانی.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایده‌كات، پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 23-7-2018، به‌هۆی ته‌قینه‌وی كوره‌یه‌كی ئاسن له كارگه‌ی ئاسنی “ئه‌ن فاستلین” له‌نزیك گوندی كانی شه‌یتانی سه‌ربه‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ 11 كرێكار بریندار بوون كه هه‌شت له‌وانه به‌ڕه‌گه‌ز هندین و سیانیان به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی تری فریاكه‌وتن چوار له‌و بریندارانه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كران و برینداره‌كانی تریش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گواسترانه‌وه.
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌رده‌قاره‌مانه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه‌كراوه‌ته‌وه.