پارێزگاری هه‌له‌بجه به هۆی مڵملانێی نێوان بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د داناندرێت, خه‌ریكه ئه‌كرێته قوربانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به هۆی رێكه‌وتنێكی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێـتی نیشتمانی كوردستان هه‌ردوو پۆستی پارێزگای هه‌له‌بجه و سلێمانی ئالوگۆڕیان پێكرا, به‌ڵام تا ئێستا یه‌كێـتی نه‌یتوانیوه كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه دیار بكات له‌كاتێكدا بڕیاری گۆڕینی پارێزگاری ئێستای داوه به هۆی باڵ بالێنی نێو حزبه‌كه‌ی كه ئێستا ده‌یه‌وێت له چوار پاڵێوراو، پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به یه‌كێكیان بسپێرێت و به‌رپرسێكی یه‌كگرتووی ئیسلامیش ده‌ڵێت “هه‌موومان بوینه‌ته قوربانی له پارێزگاكه‌دا”.
ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌ره‌تا دوو كاندیدیان هه‌بووه و وتی “براده‌رانی تر گله‌ییان هه‌بووه و دواتر ناوی سه‌عیدی سه‌ید قادر و عه‌لی قادرمان زیاد كرد و ناردمان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی تا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه”.وتیشی “نوسراو بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه و ئێستا كاره‌كان له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شێخ حه‌سه‌ن شێخ عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كگرتوو به‌رپرسیارێتی گرفته‌كانی له پارێزگاكه خسته‌ئه‌ستۆی یه‌كێتی و پارتی و گوتی “ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بیه‌وێت هه‌موو گرفته‌كانی هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ر ده‌كات و ده‌یكات به شارێكی نمونه‌یی، به‌ڵام نایكات ئه‌ویش به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كان و ته‌كه‌توله‌كانه‌وه‌یه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئێمه وه‌ك حزبه‌كان و خه‌ڵكیش بوینه‌ته قوربانی”.
به پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك به هۆی مڵملانێی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نه‌توانراوه كاندیدانی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه یه‌كلای بكرێـته‌وه.