یه‌كێتی دان به‌ خیانه‌تی16ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌نێت, چه‌ند نهێنی نوێ له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك ئاشكرا ده‌بێت

 

دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ به‌ هۆی خیانه‌تی گرووپیێكی ناو یه‌كێتی كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری خاكی كوردستان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران, داگیر كرا, كه‌ پرۆسه‌كه‌ له‌ ژێر چاودێری چه‌ند وڵاتێكی ته‌ماحكار به‌رێوه‌ده‌چوو, نوسه‌رێكیش ده‌نوسێت یه‌كێتی تازه‌ دان به‌ هه‌ڵه‌كه‌ی ده‌نێت.
ته‌نیا كوردی، نووسه‌ر و شرۆڤكار، له‌ نووسینێكیدا كه‌ له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تی: “رۆسنەفت دەیەوێ دەسەڵاتی خۆی بگەیەنێتە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئێستا رۆسنەفت و بی پی بەریتانیایی، کە گرێبەستی نەوتی کەرکووکی هەیە، دەچنە گفتوگۆیەکی نوێ بۆ ئەوەی لەبارەی نەوتی کەرکووک و چۆنیەتی هەناردەکردنی، رێککەوتن بکەن و هەناردەکەیش بە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە بێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره‌، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ یەکێتی نیشتمانی كوردستان، تازە دەڵێ: “ئەندازیاری ١٦ی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی کەرکووک، کۆمپانیای بی پی بەریتانیایی بوو”. هه‌روه‌ها وه‌ك نووسه‌ر خستوویه‌تییه‌ڕوو، دەشڵێن، کە زیاتر لە ١٢%ی پشکی ئەو کۆمپانیایە، موڵكی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئەگەر رێککەوتنی رۆسنەفت و بی پی بکرێ، ئەوا زۆر باش دەبێ”

ته‌نیا كوردی، ده‌نووسێت: “بەڵێ، ئێستا باشە کە یەکێتیی لە یارییەکە گەیشت، ئێمە باسمان کردووە کە بەریتانیا ئەندازیاری داگیرکردنی کەرکووک بوو، بە هاوبەشی لەگەڵ ئێران و لەگەڵ حەشد و لەسەر زاری خۆیشیانەوە گروپێک لە نێو یەکێتی”.
شرۆڤه‌كاره‌ كورده‌كه‌، كه‌ شاره‌زایی له‌ سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌ و به‌دواداچونی بۆ ڕووداوه‌كانی دوای خیانه‌تی 16ی ئۆككتۆبه‌ر كردووه‌، ده‌ڵێت: “من ئەم زانیارییە راستدەکەمەوە بۆیان، ئێستا ئێران لەگەڵ بەریتانیا رێککەوتنێکی نوێیان کردووە، کە ئێران دەبێتە خاوەنی ١٢%ی زیاتری پشکەکانی کۆمپانیای بی پی لە کەرکووک، نەوەک خاوەنی ئەو پشکە بووبێ لە پێشوودا، هەروەها بی پی خۆیشی خاوەنی ٢٠%ی پشکی رۆسنەفتە و ئێستا بی پی و رۆسنەفت بە هاوبەشی لەگەڵ بەغدا کۆ دەبنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن نەوتی کەرکووک هەناردە بکەن”.

نووسه‌ر باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ ئەوەی لێرە گرینگە، دوو کێڵگەی گرینگی وەک بای حەسەن و هاڤانایە، ئەم دوو کێڵگەیە، بەبێ کورد یەکلاناکرێنەوە و رۆسنەفت چاوی بڕیوەتە هه‌ردوو کێڵگەكە.
به‌خوێندنه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كان و هاوكێشه‌كه‌، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئیدی رۆسەفت لە عێراقدا قسەی یەکەم لەگەڵ هەولێر دەکات، چونکە بواری گرێبەستەکانی وایە و لە هەولێر چالاکە، بی پی بەریتانیایش ئەگەر بیەوێ نەوتی کەرکووک هەناردە بکات، دەبێ قسەی یەکەم لەگەڵ هەولێر بکات، چونکە رێگەی هەناردەکردن هەولێرە، بۆیە لە هەر رێککەوتنێکی نوێی ئەو دوو کۆمپانیایە لەگەڵ عێراق و کەرکووک ئیدی دەبێ بگەڕێنەوە بۆ هەولێر و کورد رازی بکەن، کە رازی بوونی کوردیش مەرجی لە دوو کێڵگەی وەک بای حەسەن و هاڤانا هەیە.

ته‌نیا كوردی، به‌وه‌ كۆتایی به‌ نووسینه‌كه‌ی ده‌هێنێت، كه‌ یەکێتیی لەوە تێگەیشتووه‌ ئیدی رێگەی هەناردەی نەوت دەبێ بێتەوە هەولێر و ئێرانیش لەوە گەیشت ئەگەر سزاکان تونتربکرێن دەبێ رێگەی هەناردەی نەوتەکە هەر بێتەوە هەولێر، قسەیش لەسەر بەغدا ناکەم چونکە وەک پەتێکی باریکە و روسیا و بەریتانیا و ئێران چۆن بیانەوێ وا رایدەکێشن.

Back to top button