جۆن بۆڵتون: تره‌مپ تۆڵه له ئێران ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له توێتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له ئێران كرد, هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته هێڕشی له كرده سه‌ر ئێران و رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاته‌كه له ناو ده‌به‌ن, هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆشكی سپی له زاری راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه گه‌ر ئێران هه‌نگاوی هه‌ڵه بنێت، باجێكی قورس ده‌دات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆشكی سپی له زاری جۆن بۆڵتون راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بڵاویكرده‌وه كه “هه‌فته‌ی رابردوو قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كرد و پێیوتم گه‌ر ئێران هه‌ر هه‌نگاوێكی هه‌ڵه بنێت، باجێكی قورس ده‌دات كه ته‌نها چه‌ند وڵاتێكی كه‌م له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ئه‌و باجه‌یان دابێت”.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه “گه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێت له هه‌ڕه‌شه‌كردن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كاردانه‌وه‌ی توندمان ده‌بێت”.
لە ماوەی رابردوودا حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێران وتبوی:”دەبێت ئەمریکا بزانێت ئاشتی لەگەڵ ئێران‌دا ئاشتیی راستەقینە و جەنگیش لەگەڵیدا دایکی هەموو جەنگەکانە”.
بەرپرسانی ئەمریکیا پێیان وایه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ لەڕێی وتار و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هێرشێکیان بۆ سەر ئێران دەست پێکردوه، ئه‌وه‌ش بە ئامانجی وروژاندنی باڵەکانی ئێران و فشار خستنەسەر ئەو وڵاتە تا کۆتایی بە بەرنامە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بهێنێت و چیتر “پشتیوانی تیرۆریستان” نەکات.
دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێكکەوتنە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، تاران روبەروی سزای نوێی ئەمریکا بوه‌تەوە، ئێرانیش دەڵێت بەرنامە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تەنها بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پڕۆژەی ئاشتیانەی دیکەیە.
هاوكات مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند:”ئێران شتێک بەڕێوەی دەبات کە لە مافیا دەچێت نەک حکومەت”، ئاماژەی بەوەشدا ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە، بەڵام بەرپرسەکانی گەندەڵن.”
سەرچاوە: سپوتنیک