شنگال.. فڕۆكه‌كانی عێراق باره‌گایه‌كی په‌كه‌كه‌یان بۆردومانكرد
له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوان په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی كه هه‌موو یه‌كه‌كانی په‌كه‌كه له‌و سوره به‌ر فرمانی حه‌شدی شه‌عبین,ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی عێراقی بنكه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه)ی له ناوچه‌ی (گه‌لی كه‌رسێ) بۆردومان كرد.
به پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك دوای روودانی رووداوه‌كه \ گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه، هه‌واڵی بۆردومانكردنه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ئاشكرایكردووه، كاتژمێر (04:15)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌شت فڕۆكه‌ی جه‌نگی عێراقی له كاتی سووڕانه‌وه‌یان به ئاسمانی شنگالدا و له نزیك ده‌روازه‌ی گه‌لی كه‌رسێ بۆردومانی باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان كردووه.
ئه‌و گه‌ریلایه گوتیشی:” ئه‌وان گومانیان بردووه ئه‌و فڕۆكانه توركی بن و بۆیه رووی مووشه‌كه‌كانیان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌كان كردووه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بیانكه‌نه ئامانج، باره‌گاكانیان له لایه‌ن ئه‌و فڕۆكانه‌وه بۆردومان كراوه.
سه‌باره‌ت به زیانه گیانی و ماڵییه‌كان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هیچ زانیارییه‌كی ئاشكرا نه‌كرد.