سعودیه هه‌ولێر وه‌ك ناوه‌ندی بازرگانی عێراق ده‌بینێت
نێچیرڤان بارزانی و شاندی سعودیە كۆبوونهوهه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌كرێت هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م و وه‌ك ناوه‌ندێك بۆ ده‌ستپێكردنى چالاكیى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان له هه‌موو عێراق به‌كاربهێنرێت”.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندنی عه‌ره‌بستانی سعودیه كرد كه پێكهاتبوون له د. سامى بن عه‌بدوڵڵا ئهلعوبێدى، سه‌رۆكى ژووره بازرگانییه‌كانى شانشینى سعودیه، عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لشه‌مه‌رى، باڵیۆزى سعودیه له بەغدا، مه‌نسوور فه‌یسەڵ ئهلعوتێبى، كۆنسوڵى گشتیى سعودیه له هەولێر و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و ئه‌ندامانى ژوورى بازرگانیى سعودى پێكهاتبوو.
بەپێی ماڵپەڕی فەرمی حکومەت، شانده‌كه‌ی سعودیە خواستى خۆیان بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى له هه‌رێمى كوردستان دووپاتكردووەتەوە، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و شاندی سعودیە دهرفهتهكانى كار و وه‌به‌رهێنان و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانى له هه‌موو بواره‌كاندا له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێكردووە، به‌تایبه‌تیش باسیان لە پێشخستنی بواره‌كانى پیشه‌سازى، كشتوكاڵ و گه‌شتیارى کردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە “هەردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌كرێت هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م و وه‌ك ناوه‌ندێك بۆ ده‌ستپێكردنى چالاكیى بازرگانى و ئابوورى و كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌موو عێراق به‌كاربهێنرێت”.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس له پێویستیى ده‌ستپێكردنى گه‌شتى راسته‌وخۆى ئاسمانى له‌نێوان كوردستان و سعودیه و كردنه‌وه‌ى بانكى سعودى له هه‌رێمی کوردستان و عێراق كراوە. هاوڕابوون كۆنفرانسێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چ له هه‌رێمى كوردستان یان سعودیه بێت، به به‌شداریى وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوهنكاران و سه‌رمایه‌دارانى سعودیه، عێراق و هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره حكومییه‌كانى هه‌ردوولا سازبكرێت و لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ به‌دواداچوونى كاره‌كان پێكبهێنرێت.
نێچیرڤان بارزانى پشتگیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى عه‌ره‌بستانى سعودیه و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعودیه ده‌ربڕى. هەروەها هیواى خواستووە له ماوه‌یه‌كى نزیكى داهاتوودا هه‌نگاوى كرده‌یى بۆ بره‌ودان به‌و په‌یوندییانه له‌نێوان هه‌ردوولادا بهاوێژرێن.