شاندێكی باڵای كوردستان و حكومه‌تی عێراقی له پردێ كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی حكومه‌تی عێراقی له پردێ كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێیكردنهوهی رێگای پردێ بۆ كه‌ركوك بۆ هه‌ولێر ده‌كه‌ن.”
له‌و باره‌وه، پارێزگاری هه‌ولێر (نه‌وزاد هادی) رایگه‌یاندوه.” كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆ له شارۆچكه‌ی پردێ ئه‌نجام ده‌درێت كه تێیدا شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم و شاندێكی ته‌كنیكی حكومه‌تی عێراقی گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكاره‌كانی كردنه‌وه‌ی رێگای نێوان هه‌ولێر- كه‌ركوك ده‌كه‌ن و مه‌به‌ستت لێی كردنه‌وه‌ی رێگاكه‌یه.”
پارێزگاری هه‌ولێر زیاتر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد.” كه پێمان خۆشه كۆبونه‌وه‌كه ده‌رئه‌نجامی باشی هه‌بێت و بتوانین بگه‌ین به رێككه‌وتن، ئیمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین و ئه‌وه‌ی تری لای حكومه‌تی عێراقیه، ئایه چۆن بڕیار ده‌ده‌ن ئیمه هه‌موو ئاسانكاریه‌ك ده‌كه‌ین.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” به‌هۆی خیانه‌تی گه‌وره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه باڵیكی خیانه‌تكاری یه‌كێتی له 50% خاكی كوردستانیان فرۆشته حه‌شدی شه‌عبی و حكومه‌تی عێراقی، ئه‌و رێگایه‌ش داخر و نه‌هێڵدرا چیتر پێشڕه‌وی بكه‌ن و بێن به‌ره‌و سنوری كوردستان.