له‌م شه‌ش حاڵه‌ته نابێ ئاو بخۆیته‌وه بیزانه.
ئاو خواردنه‌وه زۆربه‌ی كات كارێكی باشه‌و ته‌ندروسته، به‌ڵام هه‌ندێك كات هه‌یه پێویست ناكات ئاو بخۆیته‌وه چونكه زیانی هه‌یه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌شێكه له‌و كاتانه‌ی كه نابێت ئاوی تێدا بخۆیته‌وه.”
له‌و باره‌وه پڕۆفیسۆر د.سیروان حەمە شەریف قەرەداخی چه‌ند رێنماییه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و رێنماییمان ده‌كات به‌وه‌ی كه له‌م شه‌ش حاڵه‌ته‌دا نابێ ئاو بخۆرێته‌وه چونكه زیانی زیاتره له قازانج.”
حاڵه‌ته‌كان بریتین له:-
1-ڕاسته‌وخۆ پاش چوونه ناو جێگا، له‌كاتی خه‌و گورچیله سست ده‌بێت بۆیه ناتوانێت به‌باشی ئاوه‌كه بپاڵێوێت و خواردنه‌وه‌ی باش نییه، كه به‌یانیان هه‌ڵده‌ستیت له‌خه‌و روخسارت ده‌ئاوسێت.
2-له‌كاتی وه‌رزش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی وه‌رزش پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ت به‌رزده‌بێته‌وه، خواردنی ئاو له‌ناكاو دایده‌به‌زێنێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌ر ئێشه‌و گێژبوون، بۆیه به‌پێی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان رێنمای ده‌كرێین دوای وه‌رزشه‌كه ئاو بخۆینه‌وه.
3-ئه‌گه‌ر میزه‌كه‌ت هیچ ره‌نگی نه‌بوو، مانای ئه‌وه‌یه ئاوی زۆر لهجهستهتدایهو سۆدیۆم له‌جه‌سته‌ت كه‌مبووه، ماوه‌یه‌ك ئاو مه‌خۆره‌وه.
4-له‌كاتی خواردنی توونی، كاتێك شتی توون ده‌خۆیت نابێت ئاو بخۆیته‌وه بۆ نه‌هێشتنی كاریگه‌رییه‌كه‌ی چونكه زیاتری ده‌كات، به‌ڵكو ده‌توانیت شیر بخۆیت.
5-له‌كاتی نانخواردن، كاتێك نان ده‌خۆیت ئاو خواردنه‌وه زیان به‌پرۆسه‌ی هه‌زمكردن ده‌گه‌یه‌نێت و باش نییه.
6-ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه ئاوت زۆر خواردبویه‌وه، نابێت رۆژانه له‌ڕێژه‌ی پێویست زیاتر ئاو بخۆیته‌وه، چونكه زیانی ده‌بێت بۆ گورچیله.