چی ڕوودەدات ئەگەر چیتر کابۆکەت نەشۆیت.؟

هەندێک کەس پیانوایە کە پێویست ناکات کابۆکانیان بە هەمانشێوەی جل و بەرگەکانی دیکەمان بە ئاوی گەرم یاخود لە جلشۆری کارەباییدا بشۆین، چونکە ئەو کارە دەبێتەهۆی کاڵبوونەوەی ڕەنگی کابۆکە یاخود قوماشەکەی زوو هەڵدەوەشێت و دەدڕێت.”

ئیتش بێرگ، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای لیڤیس-ی بەناوبانگی جینز، دەڵێت پێویستە چیتر کاوبۆ نەشۆین، بە ئامانجی پارێزگاریکردن لە ئاو و ژینگە و خودی قوماشی پانتۆڵەکە خۆشی، ناوبراو ئاماژەشی بەوەداوە، بەپێچەوانەی بۆچوونی خەڵکیەوە، نەشتنی کاوبۆ بۆ ماوەیەکی زۆر، نابێتەهۆی دروستکردنی مەترسی بۆ سەر تەندوروستی مرۆڤ.

بەڵام ئایا وەستانی شتنی کاوبۆ، سەلامەتە بۆ تەندروستی مرۆڤ.؟ دکتۆر بێرنارد ڕیدی مامۆستای زانکۆی (ئنسبروک) لە نەمسا دەڵێت: هیچ ئاماژە و بەڵگەیەک نیە بیسەلمێنێت وەستانی شتنی کابۆ زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

دکتۆرە ڕەیچڵ ماکوین، مامۆستای زانستی ژینگە لە زانکۆی (ئەلبێرتا) لەگەڵ ئەو بۆچوونەدا هاوڕایە و پێی وایە ڕاستە کە بەکتریاو خانەی مردووی جەستە دەکەوێتە سەر ئەو جل و بەرگانەی کە ڕۆژانە لەبەری دەکەین، بەڵام ئەو بەکتریایانە زیانیان بۆ مرۆڤ نیەو نابنە مەترسی بۆ سەر تەندروستی.

دوای چەند ساڵێک، یەکێک لە خوێندکارەکانی دکتۆرە ڕەیچڵ، بۆ ماوەی 15 مانگ کاوبۆی بەبێ شتن لەپێکرد، دوای ئەو ماوەیە پشکنین بۆ پانتۆڵەکە کرا بۆ ئەوەی بزانرێت ڕێژەی چەند بەکتریا لەسەر پانتۆڵەکە کۆبووەتەوە، ئەنجامەکەی پێشبینی نەکراوبوو، چونکە ڕێژەی بەکتریای سەر کاوبۆکە یەکسانبوو بە ڕێژەی بەکتریا سەر ئەو کاوبۆیەی کە 13 ڕۆژ نەشۆراوە و لەپێ کراوە.

Back to top button