سۆران سێوه‌كانی : لاھوور جەنگی و عەلی باپیر، لەبه‌ره‌ی ئێرانن و ناتوانن له‌ ژێر كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌ربچن

گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ناویه‌كێتی لە ڕێگەی میدیا چه‌واشه‌كاره‌كانیانه‌وه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن گومان بخەنە سەر هێرشه‌ تیرۆریستییەکەی دوینێ دووشەممە ٢٣ی تەمووزی ٢٠١٨ی سەر باڵاخانەی پارێزگای هەولێر وبونه‌ته‌ پارێزه‌رو به‌رگریكاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌له‌پاش خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تكاران قورئانیان به‌ دیاری پێبه‌خشرا.

وه‌ك پیشه‌یی هه‌میشه‌یی و ڕابردویان میدیاکانی سەر بە گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ناویه‌كێتی لە ڕێگای میدیا سیبه‌ره‌كانیانه‌وه‌ كه‌ وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كیان بڵاوكردنه‌وه‌ و هۆنینه‌وه‌ی درۆ و چه‌واشه‌كارییه‌ كار بۆ گومان خستنه‌ سه‌ر هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی دوێنێی سه‌رباڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێره‌ ،ده‌یانه‌وێت گومان بخه‌نه‌ سه‌ر بكه‌رانی هێرشه‌كه‌و به‌رگری له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌ن .

لای خۆیه‌وه‌ سۆران سێوکانی، شارەزا لە بواری ئیسلامی سیاسی ڕایگەیاند: ”لاھوور جەنگی و عەلی باپیر، لەیەک بەرەن و ئەو بەرەیەش ئێرانە، کەسیش ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە کۆمەڵی ئیسلامی لەبەرەی ئێرانە و بە خەستی عێراقچێتییەکی بێمانا دەکات کە لەگەڵ ھەموو پێودانە ئیسلامی و سەلەفییەکاندا پێچەوانە دەبێتەوە، چونکە کەوتووتە ژێر کاریگەری و باری وڵاتێک کە ناشتوانێت لێی دەربچێت“.

توێژه‌ره‌كه‌ی كاروباری ئیسلامی سیاسی ڕاشیگه‌یاند:”ئەوان لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەریش، خۆشحاڵبوون بە دەنگۆی گیرانی ھەولێر و ھەلھەلەیان بۆ سوپای عێراق لێ دەدا کە گوایە ھاتوون و ھەولێریان گرتووە، لەکاتێکدا ئەوە درۆیەکی شاخدار و نا ئەخلاقی بوو“.

سۆران سێوه‌كانی ده‌ڵێت :“ئەو تیرۆریستانەی کردەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی سەر باڵاخانەی پارێزگای هەولێریان ئەنجام داوە، ”ھاندراون، ئەگەر ھاندانی ڕاستەخۆش نەبێ، بەڵام ئەو کەسەی پڕیان دەکات، خۆی تاوانبارە و ئەمانە دژی حکوومەت و پارتی و بۆ کوشتن و بڕین ھانیان دەدات، باشە چۆن ئەمە لێپرسینەوەی لەسەر ناکرێت؟“.

Back to top button