یه‌كێتی بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا زانیاری له‌سه‌ر په‌كه‌كه ده‌داته توركیا
تا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه ، له ماوه‌كانی ڕابردوودا یه‌كێتی دوو شاندی سه‌ربه‌باڵی ده‌سترۆیشتوی خۆی ناردووه‌ته توركیا بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی دڵی توركیا و ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسیه‌كانیان ،به‌ڵام توركیا ئاماده نییه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ئاسایی بكاته‌وه .
مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له شاری ئه‌نتاڵیا،گووتی : وه‌زیرێكی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری پێداوین كه باڵێكی ناو یه‌كێتی پشتیوانی په‌كه‌كه ده‌كات “.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناوی وه‌زیره‌كه‌ی یه‌كێتی نه‌هێنا و له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا مه‌ولود چاویشئۆغلو گووتی : وه‌زیره‌كه‌ی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی گوتوین كه ئێمه هاوهه‌ڵویست و هاورانین له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵه‌ی ناویه‌كێتی كه هاوكارو به‌شێكه له سیاسه‌تی په‌كه‌كه “.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” یه‌كێتی له رێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیه‌وه زانیاری ووردی ھه‌واڵگری له‌سه‌ر بنكه‌و باره‌گاو ڕێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه له سنوری قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیدا ( زۆنی مله‌وه‌ن) كۆكردووه‌ته‌وه و راده‌ستی هه‌واڵگری و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیای كردووه .
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” پەکەکە لە سنووری سلێمانی بازگه‌ی تەواوی کردووە و تا دێت بارەگا و پێگەکانی زیاتر دەکات، بە شێوەیەک لە دۆڵی خانەقاوە تاوەکوو دەگات بە ناحیەی سەنگەسەر لەسەر ڕێگەی رانیە و قەڵادزێ، دەیان بارەگا و بنکە و بازگەی سەربازیی داناوە و بۆ بەرپرسانی یەکێتییش نییە لەو رێگەیە بە چەکەوە ھاتوچۆ بکەن.
دوای فشاره‌كانی توركیا به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره له نامه‌یه‌كدا بۆ به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌ڵێت :”تكایه با له‌مه‌لیك مه‌لیكتر نه‌بین”.
لای خۆشیه‌وه غه‌یاس سورچی، سه‌ركرده له یه‌كێتی له په‌یامێكیدا ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی حزبه‌كه‌ی كرد .
تائێستا توركیا ئاماده‌نییه ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دا بكاته‌وه‌و نوسینگه‌ی پێدانی فیزه‌ی خۆی له سلێمانی داخستووه،یەکێتیی نیشتمانییش به‌رده‌وام له ھەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیهتی لەگەڵ تورکیا و دوو جار شاندی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی ئەو حزبە، سەردانی تورکیایان کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتووی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کردووە.