قه‌لغانی فرات بریاری فراوان بوونی زیاتری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ده‌دات

خواكوڕك

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 15/10/2016سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له‌میانی به‌شداری كردنی مەراسیمی کردنەوەی شوێنێکی گشتی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، “لە سووریا بەرەو دابق دەڕۆین و لە عێراقیش بەرەو موسڵ، لە بەعشیقە(باشیک) ناکشێینەوە، با کەسیش موزایەدە نەکات چونکە بەعشیقە گەرەنتی ئاسایشی نیشتمانی تورکیایە”.

ئه‌ردۆگان له‌ ووتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت، “چوینە ناو جەرابلوس دواتر راعی، لە ئێستادا پێشڕەویی دەکەین، بەرەو کوێ ؟ بەرەو دابق دەڕۆین لەوێ پێنج هەزار کیلۆمەتردووجا لەژێر دەستی تیرۆریستان دەردەهێنین و دواتر ناوچەی ئەمنی رادەگەیەنین. ئێمە چاومان لە بستێک خاکی سووریا نییە، بەڵام نزیکەی سێ ملیۆن پەنابەری سووری لەناو خەکەکامان هەن، ناوچەکە بۆ ئەو پەنابەرانە فەراهەم دەکەین، با ئەوان بگەڕێنەوە خاکی خۆیان و لەسەر زێدی خۆیان بە ئارامی بژین، ئەوەیە ئەو هەنگاوەیە کە ناومانە”.

سه‌چاوه‌ هه‌واڵیه‌كانی توركیا ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌واڵی تۆپباران كردنی چڕی چه‌ندناوچه‌یه‌كی ناو سوریایان له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و ئه‌ردۆگانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئەوانەی دەخوازن رێگری بکەن لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە سووریا و ئەوانەشی دەڵێن لەپشت ١٥ی تەمووزەوە نین، ئەوا یان ئاگایان لە دنیا نییە، یان خۆیان لەناو کارەکەدان. هەرکەسێکیش دەڵێن ئەوانەی دەخوازن تورکیا بکەنە دەرەوە لە هاوکێشەی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، پەیوەندیان بە ١٥ی تەمووزەوە نییە، ئەوا یاری دەکەن بە عقلی ئەم میللەتە”.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی دا باسی شه‌ڕێ گرتنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، “رێگە بە داعش و هیچ رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستی نادەین مووسڵ داگیر بکات”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “لە ئێستادا وەزیری دەرەوەی تورکیا داوا دەکات لە چوارچێوەی داوای لۆزان بەشداری لە هاوپەیمانی دژی داعش بکات، ئێمە شانبەشانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە دژی داعش و رێکخراوەکانی دیکەی تیرۆریستی دەجەنگین. باکەس باس لە بنکەی سەربازیمان نەکات لە باشیک، ئەو بنکەیە لەوێ دەمێنێتەوە. لەبەر ئەوەی ستراتیجیەتی ناوچەی باشیک بەشێوەیەکە کە هەڕەشەی بۆسەر خاکی تورکیا دەبێت لە ئەگەری چۆڵکردنی ناوچەکە”.

Back to top button