ئه‌یاد عه‌للاوی: ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی هه‌ولێرى كرده‌ ئامانج، خه‌وى تێكه‌ڵ و په‌ێكه‌ڵ و شێواوى تيرۆرستانه‌

سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى عێراق، ئه‌ياد عه‌للاوى له‌ هه‌ژمارى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، به‌ زمانى كوردى ستايشى هه‌وڵه‌كانى پاراستنى هه‌رێمى كوردستانى له‌ مه‌ترسى تيرۆر كردووه‌ و رايگه‌ياندووه‌، ئه‌و په‌لاماره‌ى سه‌ر هه‌ولێر خه‌وى تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵى تيرۆريستانه‌.

ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق له‌ تویتێكدا نوسیویه‌تی: “ده‌ستخۆشى له‌ برايانى سه‌ركرده‌ى هه‌رێم ده‌كه‌ين، بۆ ريشه‌كێشكردنى ئه‌و ده‌رد و بيره‌ توندڕه‌وانه‌ و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى هه‌رێم”.

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق ده‌ڵێت:”هه‌روه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هيمه‌تبه‌رزانه‌ى ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێم به‌رزده‌نرخێنين، له‌ مامه‌ڵكردنيان له‌گه‌ڵ تيرۆستان به‌ خێراترين شێوه”.

ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌شڵێت: “ئه‌و ده‌ستدرێژييه‌ تاوانكارييه‌ى هه‌ولێرى كرده‌ ئامانج، خه‌وى تێكه‌ڵ و په‌ێكه‌ڵ و شێواوى تيرۆرستانه‌، بۆ ته‌ڵخكردن و تێكدانى بارى ئه‌منى و سه‌قامگيرى هه‌رێم و ئه‌و شاره”‌.

دوێنێ سێ چه‌كدارى تيرۆريست، به‌ر له‌ ده‌ستپێكى ده‌وامى ره‌سمى هه‌ڵيانكوتايه‌ سه‌ر بيناى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌ هۆى ئه‌و په‌لاماره‌وه‌، فه‌رمانبه‌رێكى پارێزگا شه‌هيد و پۆليسێك و چوار كارمه‌ندى ئاسايش بريندار بوون و هێزه‌كانى ئاسايش توانيان هه‌ر سێ تيرۆريسته‌كه‌ بكوژن.

 

Back to top button