سەندیکای پاريزەرانی بەسرە له‌سه‌ر كوژرانی پارێزه‌رێك دێته سه‌رخه‌ت
دوێنێ دووشه‌ممه ٢٣ی٧ی٢٠١٨ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان كرده سه‌ر جه‌بار محه‌مه‌د كه‌ره‌م، پارێزه‌ری خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كانی به‌سره و كوشتیان،پاش كوژرانی پارێزه‌ره‌كه سه‌ندیكای پارێزه‌رانی به‌سره دێته خه‌ت و ده‌ڵێت:” تا ئێستا نازانین به‌هۆی به‌رگریكردن له خۆپیشانده‌ران كوژراوه یان به‌هۆی كاره‌كه‌ی كه پاریزه‌ره”.
عه‌قیل مهاوی ئه‌ندامی سه‌ندیكای پاریزه‌رانی به‌سره ڕایگه‌یاند: “پاش ئه‌وه‌ی پارێزه‌ر جه‌بار له باڵه‌خانه‌ی كۆشكی داد له شه‌قامی میساق به ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ی چووه‌ته ده‌ره‌وه و گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌ی هادی، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ریان پیبووه، دراوه‌ته به‌رده‌ستڕێژی گوللـه”.
ئه‌ندامه‌كی سه‌ندیكای پاریزه‌رانی به‌سره ڕاشیگه‌یاند: “هێشتا ته‌رمی قوربانییه‌كه له پزیشكی دادی به‌سره‌یه و شوێنه‌واری ١٥ گوللـه به جه‌سته‌یه‌وه دیاره، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌و رووداوه‌یش له‌به‌رده‌م ده‌رگای پۆلیسی ناوچه‌كه له به‌سره روویداوه”.
عه‌قیل مهاوی گوتیشی: “هێشتا بۆ سه‌ندیكا روون نه‌بووه‌ته‌وه هۆكاری كوشتی جه‌بار عه‌بدولكه‌ریم به‌هۆی بهرگریكردنێتی له خۆپیشانده‌ران یان به‌هۆی كارهكهیهوهیهتی كه پارێزه‌ره”.