ناته‌نیاهۆ به‌ توندی وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ئه‌داته‌وه‌

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی٧ی٢٠١٨ لە لێدوانێکیدا بۆ پەرلەمانی وڵاته‌كه‌ی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشیکردە سەر ئیسرائیل وده‌ڵێت:” یاسای بە نەتەوەییکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل بەبێ هیچ گومانێک دەیسەلمێنێت ئەو دەوڵەتە هەرە زایۆنزم و فاشست و ڕەگەزپەرسترین وڵاتە لە جیهاندا. گوتیشی هیچ جیاوازیـیەک لە نێوان خواستی هیتلەر و حکومەتی ئیسرائیلدا نیـیە”.

پاشان سه‌رۆككۆماری توركیا داوای لە هەردوو جیهانی ئیسلامی و کرستیان کرد لە دژی ئیسرائیل هەنگاوبنێن.

لای خۆیەوە ناتەنیاهۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وەڵامی سه‌رۆككۆماری توركیا دایەوە و نووسیویەتی: “مامەڵەی ئەردۆغان لەگەڵ کورد و سوورییەکان، لەگەڵ هەزارەها زیندانی وڵاتەکەی. راستی حاشا هەڵنەگرن کە ئەردۆغان دژی یاسا نەتەوەییەکانی وڵاتەکەیەتی…تورکیا لە ژێر رکێفی دیکتاتۆرێکی رەشدایە، لە کاتێکدا ئیسرائیل مافی یەکسان دەبەخشێتە هەموو هاوڵاتیانی”.

دواتر لە تویتەرێکی دیکەدا سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێت:” تورکیا لە سایەی حوکمڕانی ئەردۆغانەوە بووەتە تاریکستاتنێکی دیکتاتۆری، هاوکات ئیسرائیل زۆر بە باشی وابەستەیە بە یەکسانی مافەکان بۆ هەموو هاوڵاتیانی، پـێش و پاش جێبەجێکردنی ئەم یاسایە.”

 

Back to top button