په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مه‌ترسیداری بۆ سه‌ر ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا -مایک پۆمپیو – ھەلوێست و سیاسەتی وڵاتەکەی روونکردەوە ، ئەو لە تۆری کۆمەڵایەتی -تویتەر -دژی رژێمی ئیسلامی ئێران ھاتە دەنگ دڵنیایی دایە ھەموو جیھان کە ئەمەریکا تاوانەکانی زیندانی کردن بە کۆمەڵی خەلکی ئێران لە بیر ناکات پشگیریکردنی رێکخراوە تیرۆرستیەکان و کوشتنی ھەزارەھا کەسی بێ تاوان دەگەرینێتەوە بۆ سیاستەکانی ئەم رژێمە داپڵۆسێنەرە”.
 
ھاوکات لە بەشێکی تری تویتەکەدا پەیامی خۆیی و سیاسەتی ئەمریکا روون و دووپاتدەکاتەوە، لەوەی کە خەڵکی ستەمدیدە و برسیکراوی ئێران کە لە ژێر گۆشاری ئەو سیستەمە توتالیتارە ئیسلامیە شوڤێنیە ئازار دەچێژن ئەمریکا وجیھان گوییان لە ھاوار و ڕاپەرینەکانیانن و لە نزێکەوە چاودێریان دەکریت و ھاوسۆزی خۆشی دووپاتکردەوە بۆیان .
 
پۆمپیو دووپاتی کردەوە نە ئێمە نە خەڵکی ئێران قبووڵی درێژەدان بە زیاتر لە ٤٠ ساڵ لە تاوان و ئەو ناعەدالەتیەی سیستەمی ئیسلامی ئێران ویلایەتی فەقی بە سەر خەڵکی ئێرانی ھێناوە دەکەێن ، کاتی ھەنگاو نانیش بۆ ئایندە لە دەستی ھەموومانە لە پێناو ئێرانێکی ئازاد ھەموو پێکەوە کاردەکەێن.
Back to top button