نێچیرڤان بارزانی:ئایین ڕۆڵێكی گرنگی ههبووهو نابێت تێرۆر به ئاینی ئیسلامهوه بلكێندرێت
ئهمڕۆ سێشەممە ٢٤ی٧ی٢٠١٨ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە میوانان و بە بەشداریی ئەندامانی هەڵبژێردراوی کۆنگرە، لە هەولێر، شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەژێر ناوی (زانست، پیشهییبوون، نیشتمانپەروەری) دەستی بە کارەکانی کرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كورستان لەمیانی گوتارێكدا لە كۆنگرەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی رایگەیاند:” یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی هەمیشە هاوكاری گەلی كورد و حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە”.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كورستان راشیگەیاند:”مینەبەرەكانی هەرێمی كوردستان رۆڵێكی گرنگیان گێڕاوە لە هۆشیاركردنەوەی خەڵك و دووركەوتنەوەی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان”.
له كۆتایی گوتارهكهیدا نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان گوتیشی :” سەرجەم نەتەوەكان هەرێمی كوردستانیان پاراستووەو مامۆستایانی ئاینی رۆڵێكی گرنگیان هەبووە لە پاراستنی ئاسایشی هەرێم و نابێت تیرۆر بە ئاینی ئیسلامەوە بلكێنرێت.