چه‌ند زانیاریه‌ك و نهێنیسه‌ك له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی باڵای سعودیه‌ بۆ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌بێت

 
 
کۆبوونەوە و رێککەوتنە ھاوبەشەکانی نێوان باڵاترین خانەی بازرگانی و پێشەسازی و گەشتیاری سعودی و گەورە بازرگانانی ھەرێم کوردستان دەستپێکی پرۆژەیەکی درێژ خایەنی ئابووری و بونیادنانی پردێکی گرنگە، بۆ ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بە ھێزترین وڵاتی ئیسلامی و عەرەبی لە جیھاندا”.
 
رۆژنامەی -قریش – نزیک لە دەسەڵاتی شاھەنشای سعودیە ئاماژەی داوە بەوەی کە سەرەڕای سەختی رێگاکان و لەمپەرە سیاسی و جوگرافیەکان ئیدارەی دەوڵەت و دەسەڵاتی شاھەنشای و بڕیار بە دەستانی سعودیە ئەوەیە کە ھەنگاو بۆ کردنەوەی دەرگای دەرفەتەکان و ئاڵوگوڕ و پەیوەندییەکان بە رووی خەڵکی کوردستان و ھەرێمەکەی واڵا دەکەن، وا بڕیارە قوناغەکانی جێبەجێکردنی بۆند و ڕێکەوتنەکان بە خێرای بخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە .
 
 
ھاوکات سامي بن عبدالله العبيدي،سەرۆکی ژوری بازرگانی سعودیە بە رۆژنامەی -قوریش-ی سعودی گوتووە بە گرنگی پێگەی ھەرێمی کوردستان دەزانین و زەرورەتی ھەنگاو نان بۆ کار و پرۆژەی ھاوبەش و دوزینەوەی ڕێگا چارە خێرا بۆ بازرگانان ھەموو ھەوڵێک دەخەینە گڕ، ھەوڵی تەواوەتیش دەدەین ھەردوولا ئاسانکاری لوجستی و پێناسە گومرکیەکان رێکبخەێن و کاردەکەێن بۆ بەھێزکردنی ھێڵە ئاسمانیەکانی نێوانمان.
 
ناوبراو ئاماژەی داوە بەوەی ئەم چالاکیە دیپلۆماسی و بازرگانیە لە ژێر رێنمایی و چاودێری خۆدی خاوەن شکۆ – محمد بن سلمان – دەبێت کە ھاوتەریبە لەگەل پلانەکانی ستراتیژی سعودی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ کە سێکتەرەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی و گەشتیاری لە خۆ دەگرن ھەرێمی کوردستانیش دەبێتە ئاراستەیەکی گرنگی ھاوبەشیەکانمان .
Back to top button