عومه‌ری عینایه‌ت: تاپۆی گرده‌كه و كۆمپانیاى وشه‌و كارگه‌ى چیمه‌نتۆ کێشەی سەردەمی نەوشیروان مستەفایە

جموجۆڵه‌ی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توڕه بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە باڵێكی یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .
عومه‌ر عینایه‌ت په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌رده له‌سه‌ر كێشه ناوخۆیییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵده‌ماڵێ و ڕایگه‌یاند: ” به‌شێك له كێشه‌كانى گۆڕان هی سه‌رده‌می نه‌وشیروان مسته‌فا بوون، له‌وانه تاپۆی گرده‌كه و كۆمپانیاى وشه و پشكی گۆڕان له كارگه‌ى چیمه‌نتۆ كه به‌ناوی نه‌وشیروان مسته‌فاوه بوون، دواى گیان له‌ده‌ستدانى رێكخه‌ری گشتى، ئه‌و كێشانه جارێكی تر زه‌ق بوونه‌وه، ئێسته‌یش دۆخه‌كه به ئاستێك گه‌یشتووه كه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، مه‌ترسی گه‌وره به‌سه‌ر گۆڕانه‌وه جێ ده‌هێڵێت”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان ڕاشیگه‌یاند:” كێشه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می نه‌وشیروان مسته‌فا كاتێك كاك نه‌وشیروان هێشتا له ژیاندا بوو ئه‌و كێشانه هه‌ر هه‌بوون، كاتێكیش جڤاتى گشتى دروست كرد و بڕیاری دروستكردنى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى دا، ژماره‌یه‌ك له‌و به‌رپرسانه‌ى له‌ناو یه‌كێتییه‌وه هاتبوونه ناو گۆڕان، ناڕازی بوون وه‌ك كاك سالار عه‌زیز و كاك قادری حاجی عه‌لی و كاك عوسمانی حاجی مه‌حموود و مام رۆسته‌میش، دواى دوو ساڵ دووركه‌وتنه‌وه‌یان كاك نه‌وشیروان چه‌ند كه‌سێكی راسپارد سه‌ردانیان بكات، یه‌كێك له‌وانه من بووم، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ی كاك قادری حاجی عه‌لی ورده ورده كێشه‌كان تا كۆنگره چاره‌سه‌ر كرا، جگه له كاك سالار عه‌زیز نه‌بێت”.
عومه‌ری حاجی عینایه‌ت له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ده‌ڵێت :”ئه‌وانه‌ی له‌ژێر ناوی هیچم بۆ نه‌كراوه له‌ناو یه‌كێتى، هاتنه ریزی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، به‌شێكیان زوو گۆڕانیان جێ هێشت و نه‌یانتوانی پابه‌ندی بنه‌ماكانى دروستبوونى بزووتنه‌وه‌كه بكه‌ن، له‌وانه به‌شێكیان له په‌رله‌مانى عێراق و به‌شێكیان له په‌رله‌مانى كوردستان په‌رله‌مانتار بوونه، به‌شێكیان به‌رپرسیارێتییان هه‌بووه، به‌ڵام ئێسته خۆیان به گۆڕان نازانن یان چوونه‌ته حزبی تر، ده‌بێت بزانین گۆڕان نه‌یزانیوه ده‌ستنیشانیان بكات یان ئه‌وانه بێوه‌فا بوون به‌رانبه‌ر به گۆڕان، بۆیه ده‌بینین ورده ورده بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان لێى هه‌ڵده‌وه‌رێت و ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت”.
عومه‌ر عینایه‌ت كه‌سایه‌تی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌شڵێت :” له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا كێشه هه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن، نه‌مانى كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك كاك نه‌وشیروان كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، كاتى خۆیشی له كتێبێكدا به‌ناوی “بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ به‌ره‌و كوێ” له‌وێ باس كراوه كه ده‌بێت كاك نه‌وشیروان كه‌سێك له جێى خۆی دانه‌نێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر یه‌كێتى هاتووه به به‌راورد به‌وه‌ى به‌سه‌ر گۆڕان دێت هه‌ڵامه‌تێكه و هیچی تر نییه، به‌ڵام كاك نه‌وشیروان تا له ژیاندا بوو كارێكی وه‌های نه‌كرد.
بزوتنەوەی گۆڕان لە چەقی بوون بە ناوەندی سیاسیەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پەڕی بێ توانای، بەجۆرێک ئێستا ناتوانێت بڕیارەکانی ناخۆی بزوتنەوەکەی یەکلای بکاتەوە نەوەک ببێت بە مەرجەعێک بۆ پرس و ڕاوێژكردن .