هۆكاری كەوتنی مووسڵ و تاوانی ئیزیدیەكان ئاشكرا دەبێت

راپۆرت: خواكوڕك
 
دوای هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عێراق لە مانگی ۲٠۱٤/٤، لیستەکەی مالیکی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا دیارە ئەو ئەنجامەش بەهۆی هەژمونی زۆری مالیکی بەسەر کۆمسیۆن و بەکارهێنانی پێگەی خۆی لە حکومەتەوە بوو، لەلایەن زۆرینەی کورد و لیستەسونیەکان و خودی ئەمریکا ، ڤیتۆ لەسەر دانانەوەی مالیکی بۆ ولایەتی سێیەم دانرا، ئەوکات ئوسامە نوجێفی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق بوو ، بۆ دەستنیشان کردنی سەرۆکی نوێ پەڕلەمان ، مالیکی توانی سلیم جبوری لە نوجێفی جیابکاتەوە و بە پشتگیری لیستەکەی کرایە سەرۆکی پەڕلەمان ، هەروەها توانی لە کاندیدە کوردەکان ، پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ فوئاد مەعصوم کە سەر بە باڵی قورغکاری ئێستایە و نزیکن لە مالیکی ، یەکلایی بکاتەوە .
 
ئوسامە نوجێفی ئەوکات هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر پشت گوێ بخرێ ئەوا هەرێمی موصڵ رادەگەیەنێ ، دوای ئەوەی مالیکی بێ هیوابوو لە دەستنیشانکردنەوەی بۆ ولایەتی سێیەم ، لە سەرەتای مانگی ۲٠۱٤/٦ بە هاوکاری ئێران و رژێمی ئەسەد نزیکەی ٤٠٠ تیرۆریستی داعشیان ئاراستەکرد بۆ گەرنەوە بۆ عێراق لەوانەی لە سوریا بوون کە پێشتر لە بەندیخانەی ئەبوغرێب بە پیلانێکی ژێربەژێر ئازاد کرابوون ، ئاراستەیان کردن بەوەی بگەڕنەوە بۆ عێراق تا موصڵ داگیربکەن و لە ژێر دەستی ئوسامە نوجێفی و ئەسیل نوجێفی برای دەریبهێنن ئەمەش بۆ پوچەڵکردنەوەی خەونی بەهەرێم بونی .
 
بینیمان نزیکەی ٤ فرقەی سەربازی و پۆلیسی ئیتیحادی لە موصڵ لەلایەن مالیکیەوە فەرمانیان پێ کرا کە بەرگری نەکەن و تەواوی چەک و کەرەستە سەربازیەکانیان جێ بهێڵن .
موصڵ لە ماوەی یەک شەودا رادەستی داعش کرا، پیلانەکەی مالیکی تەنها بۆ بەدەستەوەدانی موصڵ بوو نەک شارەکانی تر ، بەڵام ئەو روداوە وای کرد پارێزگای صلاح الدینیش بە بێ ئەوەی یەک تیرۆریستی داعش بۆیان بروات ، هەرەس بهێنێ ، بەم شێوەیە ، روداوەکان لە کۆنتڕۆلی نوری مالیکی دەرچوو ، پێکهاتەی سوننە کەوتنە ژێر کاریگەری داعش لەوناوچانەدا ، پێیان وابوو لە ژێر هەژموون و زەبروزەنگی شیعەکان رزگاریان دەکات، بۆ گێرانەوەی کۆنتڕۆڵی روداوەکان ، ئێران راستەوخۆ هاتە ناو بابەتەکەوە و هێزی سەربازی ناردە ناو عێراق و لە سنورەکانی سامەڕا ، هەرەسهێنانی زیاتری سوپا وەستێنرا .
 
ئەو داعشانەی کە لە سوریا هاتبونەوە بۆ ناو موصڵ یەک دانەشیان بۆ پارێزگای صلاح الدین نەرۆیشتن کاتێک هەتەسیان هێنا( دەکرێ لە دانیشتوانی شاری تکریت شارۆچەکانی تر ئەوە پشتراست بکەنەوە) ، پلانەکەی مالیکی لەسەرەتاوە وابوو کە دوای کەوتنی موصڵ ، داعش ئاراستەی ناوچە کوردستانیەکان کە ناسراون بە سنوری مادەی ۱٤٠ بکات ، بەڵام هەرەسهێنانی سوپا لە پارێزگای صڵاح الدین ، ئەو هێرشەی وەستاند چونکە مەترسی لەسەر ناوچە شیعەنشینەکان و خودی بەغدا دروست ببوو.
 
چەند ئاراستەکردنێك لە ناو داعش دروست بوو دوای هاتنیان بۆ عێراق لە مانگی ۲٠۱٤/٦.
 
ئاراستەی یەکەم ::
تەواو لە ژێر کۆنترۆڵی نوری مالیکی و ئێراندا بوون ، ئەو ئاراستەیە لە موصڵ مانەوە و لە لایەن ئەمیرەکانی ئەو ٤٠٠ کەسەوە سەرپەرشتی دەکران .
 
ئاراستەی دووەم ::
سەکردایەتیەکی خۆرسکانە بوو لە باشوری موصڵەوە تا سنورەکانی سامەڕا درێژ ببوەوە ، ئەو ئاراستەیە خەڵکی عەوام بوون و لە ئەنجامی زوڵم و زەبروزەنگی زۆری دەسەڵاتی شیعەی بەغدا چەکیان هەڵگرتبوو ، سەرکردە و ئەمیرەکانیشیان هەر لە خەڵکی ناوچەکانی خۆیان پێک هاتبوون .
نوری مالیکی بە هاوکاری ئێران لە نێوان مانگی ٦ تا مانگی ۲٠۱٤/۸ بە سێ ئاراستە کاریان کرد ::
 
ئاراستەی یەکەم ::
ئەو ٤٠٠ داعشەی کە هاتنە ناو موصڵ ، پێویست بوو کۆنتڕۆڵی تەواوی شارەکە بکەن و خۆیان رێکبخەوەنەوە و چەکداری نوێ بهێنە ریزەکانیانەوە و کەتیبە و پێکهاتەی نوێ دروست بکەن تا ئامادەیان بکەن بۆ هێرشی ئایندەیان بۆسەر ناوچە کوردستانیەکان .
 
ئاراستەی دووەم ::
وەستاندنی هێرشەکانی (ئەو چەکدارانەی کە خۆرسکانە لە باشوری موصڵەوە تا سامەڕا دروست ببون) بە ئاراستەی سنورەکانی بەغدا ، ئەوەش بەجۆرێک کە چەندین سەرکردەی داعش لە موصلەوە گواسترانەوە بۆ ئەو ناوچانە و توانیان زۆربەی چەکە قورسەکان لەدەستی چەکدارەکان دەربهێنن و بیانگوازنەوە بۆ ناو شاری موصڵ و دواتر گۆڕانکاری کردن لە سەرکردەکانی ئەو ناوچانە .
 
ئاراستەی سێیەم ::
لە ژێر بیانوی جیاجیادا ، دەبێ کاربکەن تا تەواوی ژێرخانی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتیان خاپووربکەن و مزگەوتەکان تەخت بکەن و تەسفیەی ئەو کەسانە بکەن کە دژی داعش یان دژی ئێران و شیعە ، خەڵک هاندەدەن ، هەروەها تاوانی گەورە ئەنجام بدەن و خەڵکی ناوچەکە دەربەدەر و ئاوارەی شوێنەکانی تر بکەن .
 
پێش چەند رۆژێک ، لە چەند رۆژنامەی جیهانیدا باس لەوە دەکرێ کە ئێران بە پلان کاری کردوە تا بگات بە دەریای ناوەراست ( وەک لە خوارەوە وێنەکەم داناوە و لە رۆژنامەی گاردیان لە هەفتەی ڕابردوو لە گەڵ راپۆرتێکی گرنگ بڵاوکراوەتەوە ) ،لە نەخشەکەدا رونکراوەتەوە کە ئەو ناوچانە کوێن ، کە ئێران هەوڵی داگیرکردنیانی داوە ( دیالی ، شەرگات ، موصڵ ، تەلەعفەر ، شەنگاڵ ، رەبیعە ، قامشلو ، کۆبانێ ، عفرین ……)
 
بۆ ئەوەی ئەو پلانە جێ بە جێ بکرێ دەبوایە شەنگاڵ و رەبیعە لە دەستی پارتی دەربهێنرێ .
بۆ ئەو مەبەستە لە لایەن ئێرانەوە ڕۆڵ بەسەر ئەو هێز و گروپانەدا دابەشکران کە هاوپەیمانی ئێرانن و دژی پارتین ، هەندێک رۆڵ بە پەکەکە درا و هەندێک رۆڵیش بەو ئاراستەیەی داعش درا کە لە ناو موصڵدا بوون ، هەندێک رۆڵیش بەو هێزانەی سەر بە مالیکی درا کە لە ناوچەی زوماردا مابونەوە کە چەند فەوجێکی سەربازی بوون .
 
بۆ ئەم مەبەستە ژورێکی ڕاگەیاندن و ئاراستەکردن لە ژێر سەرپەرشتی ئێران پێکهێنرا .
سەرەتا داعش لە موصڵەوە هێرشی بۆ سەر زومار دەستپێکرد ، هێزەکانی مالیکی هاوشێوەی موصڵ هیچ بەرگریەکیان نەکرد و سەنگەرەکانیان لە ماوەی یەک شەودا چۆڵ کرد ، زومار و رەبیعە گیران ، بەوەش پشتی پێشمەرگە بە ئاراستەی کوردستان لە سێ لاوە گیرا ، دواتر لە سێ لاوە شەنگاڵ هێرشی بۆ کرا .
 
لەبەر ئەوەی پێشتر، پێشمەرگە شەری داعشی راستەخۆ نەکردبوو ……
لەبەرئەوەی ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگە زۆر نەبوون و وەک پێویست پر چەک نەکرابوون.
 
داعش نوێترین کەرەستەی سەربازی سوپای عێراقی لا بوو لە هێرشەکان بەکاری هێنا…..
لەبەر ئەوەی پشتی پێشمەرگە لە زومار و رەبیعە گیرابوون …..
سەرەرای بەرگری ، پێشمەرگە خەریکی دەربازکردنی هاوڵاتیانی سڤیلیش بوو ……. .
شەڕێکی راگەیاندنی گەورەش بۆ شکاندنی ورەی پێشمەرگە لەلایەن ئەو ژورە راگەیاندنە بەرپا کرا کە پێکهێنرابوو.
 
ئەمانە وایان کرد کە شەنگاڵ داگیربکرێت و ئەو تاوانە گەورەیە روبدات کە رویدا .
پاشان هەوڵدرا پەکەکە بکرێتە پاڵەوان و شەنگاڵیان رادەست بکرێت تا پلانە ئێرانیەکە بۆ گەیشتن بە دەریا لە شەنگاڵەوە دەستی پێ بکرێ …
لەم بابەتەی سەرەوە وەڵامی چەند پرسیارێک دەدرێتەوە ::
موصڵ بۆ گیرا ؟
بۆ لە سنوری سامەرا هێرشەکانی داعش وەستێنرا ؟
بۆ داعش ئاراستەی بۆ کوردستان گۆڕی و چۆنیش گۆڕی؟
بۆ شەنگاڵ گیرا ؟
پەکەکە رۆڵی چی بوو ؟
ئەو تاوانانەی دوای کەوتنی شەنگاڵ ئەنجام دران بۆ چ مەبەستێک بوو ؟
بۆ پەکەکە یەک ساڵ تەگەرەی لە بەردەم رزگارکردنەوەی شەنگاڵ دروست دەکرد ؟
ئشتاش هەر لەبەر ئەوەیە کە بۆ پەکەکە رێگا نادا ، پێشمەرگە کانی رۆژئاوا بگەرێنەوە بۆ رۆژئاوا ، تا گرفت بۆ پلانە و نەخشە ئێرانیەکە دروست نەبێ بۆ گەیشتن بە دەریا !
بۆ بەغدا و ئێران ماوەی دوو ساڵ زیاترە ئێران تەگەرە بۆ گرتنەوەی موصڵ دەکەن ئەگەر بێ بەشداری حەشدی شەعبی بێ ؟
بۆ تورکیا تەدەخول دەکات لە ئازادکردنەوەی موصڵ ؟
بۆ پەکەکە دەیەوێت بەشداری ئازادکردنەوەی موصڵ بکات ؟
بۆ قۆناغی دوای داعش لە موصڵ بۆ هەموو لایەک گرنگە ؟
بە ئازادکردنەوەی موصڵ بەبێ بەشداری کردنی حەشدی شەعبی ، دۆخەکە دەگەرێنەوە بۆ مانگی ۲٠۱٤/٥ کە ئوسامە نوجێفی باسی لە دروستکردنی هەرێمی موصڵ دەکرد .
مالیکیش ئێستا هەر وەک ساڵی ۲٠۱٤ هەوڵدەدات بگەرێتەوە بۆ دەسەڵات .
واتا بە ئازادکردنەوەی موصڵ دەگەرێینەوە بۆ هەمان دۆخی ناوەراستی ساڵی ۲٠۱٤.
لەلایان نیاز حاجی شروڤەكار و نووسەر ئامادەكراوە
Back to top button